وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان راگه‌یه‌ندراوێكی سه‌باره‌ت به دابەشکردنی غازی ماڵان بلاوكرده‌وه
وێستگه‌نیوز –
وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه:
*به‌مه‌به‌ستی كۆنترۆكردنی هه‌ڵكشانی نرخی غازی شلی ماڵان و وه‌كو هه‌نگاوی یه‌كه‌م له پارێزگای هه‌ولێر، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی نه‌وت و كانزاكانی هه‌ولێر ئه‌مڕۆ ڕێكه‌وتی 11ی ئاداری 2026 له ڕێگای بریكاره‌كانی گه‌ڕۆكه‌وه و به‌كارتی ئه‌لكترۆنی ده‌ست به دابه‌شكردنی غاز بۆ ماڵان ده‌كات.
* پرۆسه‌كه 30ڕۆژ هه‌ر هاوڵاتییه‌ك ده‌توانێت له ڕێگای ئه‌م سیسته‌مه به‌كارتی ئه‌له‌كترۆنی 2 بوتڵی غاز به نرخی فه‌رمی 8.500 دینار له ڕێگای بریكاره‌كانی غاز فرۆشه‌كانی گه‌ڕۆك وه‌ربگرێت.
*هه‌ر ئه‌مڕۆش له چه‌ند گه‌ڕه‌كێكی پارێزگای هه‌ولێر بوتڵی غازی ماڵان به‌نرخی فه‌رمی 8.500 هه‌شت هه‌زارو پێنج سه‌د دینار ده‌فڕۆشرێته هاوڵاتیان به كارتی ئه‌لكترۆنی.
*له ڕۆژانی داهاتووشدا له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌وت و كانزاكانی پارێزگاكانی دیكه سیسته‌م و ڕێگای گونجاو ده‌گیرێته‌به‌ر.
PM:12:51:11/03/2026
ئه‌م بابه‌ته 456
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت