نێچیرڤان بارزانی: رێككه‌وتننامه‌ی 11ی ئادار بووه بنه‌مای هه‌موو ده‌ستكه‌وته‌كانی دواتری هه‌رێم
وێستگه‌نیوز –
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه به شكۆدارییه‌وه یادی په‌نجا و شه‌ش ساڵه‌ی رێككه‌وتننامه‌ی 11ی ئاداری 1970 ده‌كه‌ینه‌وه. ده‌شڵێت "ئه‌م رێككه‌وتننامه‌یه بووه بنه‌مای هه‌موو ده‌ستكه‌وته‌كانی دواتری هه‌رێم و له‌م دۆخه‌ی ئێستا، له عێراقیش پێویسته هه‌موومان په‌ند له مێژوو وه‌ربگرین".
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 11-3-2026 نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه و تیایدا هاتووه
*رێككه‌وتننامه‌ی 11ی ئاداری 1970 وه‌ك یه‌كه‌م به‌ڵگه‌نامه‌ی فه‌رمیی دانپێدانان به مافه‌كانی گه‌لی كوردستان له مێژووی هاوچه‌رخدا تۆمار كرا.
*ئه‌م رێككه‌وتننامه‌یه بووه بنه‌مای هه‌موو ده‌ستكه‌وته‌كانی دواتری هه‌رێمی كوردستان.
*رێككه‌وتننامه‌كه ته‌نیا ده‌ستكه‌وتێكی نه‌ته‌وه‌یی نه‌بوو، به‌ڵكو نه‌خشه‌ڕێگه‌یه‌كی دروست و نموونه‌یی بوو بۆ چه‌سپاندنی ئاشتی و پێكه‌وه‌ژیان له عێراقدا.
*مێژووش سه‌لماندی پاشگه‌زبوونه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌وسای عێراق له‌و رێككه‌وتنه، عێراقی رووبه‌ڕووی چه‌ندین ده‌یه شه‌ڕ، ماڵوێرانی، ناسه‌قامگیری كرده‌وه.
*له كاتێكدا ئه‌م یاده ده‌كه‌ینه‌وه، ناوچه‌كه‌مان له‌ناو ئاڵۆزی و مه‌ترسییه‌كانی په‌ره‌سه‌ندنی شه‌ڕدایه.
*ئه‌م دۆخه ئاڵۆزه پێمان ده‌ڵێت كه پێویسته هه‌موو لایه‌ك به هه‌ستیاری و به‌رپرسیاریه‌تییه‌وه مامه‌ڵه بكه‌ن و كێشه‌كان به شێوه‌یه‌كی ئاشتییانه چاره‌سه‌ر بكرێن.
*له عێراقیش پێویسته هه‌موومان په‌ند له مێژوو وه‌ربگرین و بزانین كه سه‌قامگیری به یه‌كترقبووڵكردن و چه‌سپاندنی سیستمی فیدراڵی و دادپه‌روه‌ری به‌دی دێت.
ئه‌مه‌ش ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی نێچیرڤان بارزانی-یه:
ئه‌مڕۆ به شكۆدارییه‌وه یادی په‌نجا و شه‌ش ساڵه‌ی ڕێككه‌وتننامه‌ی مێژووییی 11ی ئازاری 1970 ده‌كه‌ینه‌وه. ئه‌م ڕێككه‌وتننامه‌یه كه به ڕابه‌رایه‌تیی بارزانیی نه‌مر و شۆڕشی مه‌زنی ئه‌یلوول هاته ئاراوه، گه‌وره‌ترین ده‌ستكه‌وتی سیاسی و یاسایی بوو. وه‌ك یه‌كه‌م به‌ڵگه‌نامه‌ی فه‌رمیی دانپێدانان به مافه‌كانی گه‌لی كوردستان له مێژووی هاوچه‌رخدا تۆمار كرا و بووه بنه‌مای هه‌موو ده‌ستكه‌وته‌كانی دواتری هه‌رێمی كوردستان. له‌م یاده‌دا، سه‌ری ڕێز و نه‌وازش بۆ گیانی پاكی شه‌هیدان داده‌نه‌وێنین و سڵاو بۆ تێكۆشه‌ران و پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان ده‌نێرین.
رێككه‌وتننامه‌ی 11ی ئازار ته‌نها ده‌ستكه‌وتێكی نه‌ته‌وه‌یی نه‌بوو، به‌ڵكو نه‌خشه‌ڕێگه‌یه‌كی دروست و نموونه‌یی بوو بۆ چه‌سپاندنی ئاشتی و پێكه‌وه‌ژیان له عێراقدا. مێژوو سه‌لماندی كه پاشگه‌زبوونه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌وسای عێراق له‌و رێككه‌وتنه و په‌نابردن بۆ لۆژیكی هێز له‌جیاتی گفتوگۆ، عێراقی رووبه‌ڕووی چه‌ندین ده‌یه شه‌ڕ، ماڵوێرانی، ناسه‌قامگیری و به‌فیڕۆدانی سامانه مرۆیی و ماددییه‌كان كرده‌وه كه تا ئه‌مڕۆش باجی ئه‌و هه‌ڵه مێژوویییانه ده‌دات.
له كاتێكدا ئه‌م یاده ده‌كه‌ینه‌وه، ناوچه‌كه‌مان له‌ناو ئاڵۆزی و مه‌ترسییه‌كانی په‌ره‌سه‌ندنی شه‌ڕدایه. ئه‌م دۆخه ئاڵۆزه پێمان ده‌ڵێت كه پێویسته هه‌موو لایه‌ك به هه‌ستیاری و به‌رپرسیاریه‌تییه‌وه مامه‌ڵه بكه‌ن و كێشه‌كان به شێوه‌یه‌كی ئاشتییانه چاره‌سه‌ر بكرێن و ڕێگه له ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی زیاتری شه‌ڕ و ئاڵۆزییه‌كان بگیرێت. له عێراقیش پێویسته هه‌موومان په‌ند له مێژوو وه‌ربگرین و بزانین كه سه‌قامگیری به یه‌كترقبووڵكردن و چه‌سپاندنی سیستمی فیدراڵی و دادپه‌روه‌ری به‌دی دێت.
له‌م یاده‌دا، جه‌خت له‌سه‌ر یه‌كڕیزی و ته‌باییی نێوان لایه‌نه كوردستانییه‌كان ده‌كه‌ینه‌وه وه‌ك تاكه گه‌ره‌نتی بۆ پاراستنی قه‌واره‌ی فیدراڵی و ده‌ستكه‌وت و مافه ده‌ستوورییه‌كانمان. با پێكه‌وه كار بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی كوردستان و عێراق له مه‌ترسییه‌كانی شه‌ڕ دوور بخه‌ینه‌وه و داهاتوویه‌كی گه‌شتر، ئاوه‌دانتر و پڕ له ئاشتی بۆ نه‌وه‌كانمان بنیات بنێین.
سڵاو له یادی 11ی ئازار. دروود بۆ گیانی پاكی شه‌هیدان.
نێچیرڤان بارزانی
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان
2026/3/11
AM:10:09:11/03/2026
ئه‌م بابه‌ته 252
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت