شاندێكی فراكسیۆنی پارتی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كۆبووه‌وه
وێستگه‌نیوز -
شاندێكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیران كۆبووه‌وه، وته‌بێژی فراكسیۆنه‌كه‌ش ده‌ڵێت: "باسی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم كراوه و پێش جه‌ژنی ره‌مه‌زان مووچه‌ی مانگی سێ خه‌رج ده‌كرێت و دابه‌ش ده‌كرێت".
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 10ی ئاداری 2026، شاندێكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له به‌غدا به سه‌رۆكایه‌تیی فه‌رهاد ئه‌تروشی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق كۆبووه‌وه.
دانه‌ر عه‌بدولغه‌فار، وته‌بێژی فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی عێراق، به كوردستان 24ی راگه‌یاند كه:
*له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ژماره‌یه‌ك پرسی گرنگ تاوتوێ كراون، له سه‌روویانه‌وه پرسی خه‌رجكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان، دۆسیه‌ی هێرشه به‌رده‌وامه‌كانی سه‌ر هه‌رێم، له‌گه‌ڵ خه‌رجكردنی شایسته داراییه‌كانی جووتیاران.
*له‌گه‌ڵ دابه‌شكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی عێراق، پاره‌ی مووچه‌ی مانگی سێی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستانیش، پێش جه‌ژنی ره‌مه‌زان خه‌رج ده‌كرێت و دابه‌ش ده‌كرێت.
*له كۆبوونه‌وه‌كه جه‌خت له پێویستیی دۆزینه‌وه و سزادانی بكه‌رانی هێرشه درۆنییه‌كانی سه‌ر هه‌رێمی كوردستان كرایه‌وه.
*له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئه‌وه روون كراوه‌ته‌وه، كه به‌هۆی ئه‌وه‌ی گرووپه چه‌كداره‌كان "سه‌كۆی گه‌ڕۆك" بۆ هه‌ڵدانی مووشه‌ك و فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانه‌كان به‌كارده‌هێنن، تا ئێستا نه‌توانراوه به ته‌واوی بكه‌رانی ئه‌و هێرشانه ده‌ستنیشان بكرێن و بدۆزرێنه‌وه.
PM:11:13:10/03/2026
ئه‌م بابه‌ته 1480
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت