هۆشداری سه‌باره‌ت به كه‌ش و هه‌وای رۆژانی 15 و 16ی مانگ ده‌درێت
وێستگه‌نیوز -
شاره‌زایه‌كی كه‌شناسی رایگه‌یاند كه له رۆژانی 15 و 16ی مانگدا چڕترین و فراوانترین شه‌پۆلی خۆڵبارین له‌ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوو رووده‌كاته هه‌رێم.
ئاراس جه‌بار شاره‌زای كه‌شناسی له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه:
*پێشتر باسمان له‌وه كرد شه‌پۆلێكی به‌هێزی باران له ئارادایه له 12ی مانگه‌وه تا 24ی مانگ.
*ئێستا له نه‌خشه‌كاندا هه‌ردوو رۆژانی 15 و 16ی مانگ به‌ناجێگیرترین ماوه ده‌رده‌خات.
*له‌و دوو رۆژه‌دا بارسته هه‌وایه‌كی زۆر شێ‌دار ناوچه‌كانمان ده‌گرێته‌وه.
*له‌ماوه‌ی ئه‌و دوو رۆژه‌دا پێویسته هه‌موو لایه‌ك ئاگاداربن هه‌موو ئه‌گه‌رێك كراوه‌یه بۆ دروستبوونی هه‌وره بروسكه‌ی توند و لافاوی خێرا و مه‌ترسیدار، دابارینی ته‌رزه به قه‌باره‌ی گه‌وره، دروستبوونی گێژه‌ڵوكه‌ی گه‌وره Tornado له‌و شوێنانه‌ی ناوه‌ندی دروستبوونی هه‌وره سوپه‌رسێله‌كان ده‌بن، دابه‌زینی بای توند Downburst كه ئه‌ویش مه‌ترسیداره هه‌رچه‌نده كورت خایان و كتوپڕ دروست ده‌بێت.
*پێشبینی هاتنی گه‌رده‌لولێكی به‌رفراوانی خۆڵبارینیش ده‌كرێت هه‌ر له‌گه‌ڵ ئه‌و سیسته‌مه‌دا كه له‌باكوری ئه‌فریقاوه دێت.
*وه‌ك ئه‌وه‌ی ئێستا چاوه‌ڕوان كراوه خۆڵبارینه‌كه زۆر چڕ ده‌بێت و پێشبینی ده‌كرێت سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان بگرێته‌وه.
*واتا له‌گه‌ڵ ئه‌و دۆخه ناجێگیر و باران و ته‌رزه و هه‌وره بروسكه‌دا 15 و 16ی مانگ خۆڵبارینێكی چڕیشمان ده‌بێت كه وه‌ك ئه‌وه‌ی ده‌ركه‌وتووه له‌ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوودا چڕترین و فراوانترین شه‌پۆلی خۆڵبارین ده‌بێت بۆ سه‌ر ناوچه‌كه..
PM:08:54:10/03/2026
ئه‌م بابه‌ته 1560
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت