سیپان حه‌مۆ وه‌ك بریكاری وه‌زیری به‌رگری سوریا ده‌ستنیشانكرا
وێستگه‌نیوز –
سیپان حه‌مۆ فه‌رمانده‌ی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل "یه‌په‌گه" وه‌ك بریكاری وه‌زیری به‌رگری سوریا بۆ كاروباری ناوچه‌كانی خۆرهه‌ڵات ده‌ستنیشانكرا.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 10ی ئازاری 2026، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری سوریا رایگه‌یاند كه سیپان حه‌مۆ، فه‌رمانده‌ی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌لی كورد، وه‌ك بریكاری وه‌زیری به‌رگری بۆ كاروباری ناوچه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌و وڵاته دیاریكرا.
ئه‌م هه‌نگاوه له‌چوارچێوه‌ی جێبه‌جێكردنی ڕێكه‌وتننامه‌ی یه‌كگرتنه‌وه دێت كه به نێوه‌ندگیری ئه‌مریكا، له 29ی كانونی دووه‌می رابردوو، له نێوان مه‌زڵوم عه‌بدی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) و ئه‌حمه‌د ئه‌لشه‌رع، سه‌رۆكی سوریا واژۆ كرا.
PM:05:49:10/03/2026
ئه‌م بابه‌ته 328
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت