فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە: پێویستە حکومەتی عێراق رێگری لەو گرووپە لە یاسا دەرچووانە بکات کە هەرێمی کوردستان دەکەنە ئامانج


وێستگەنیوز-

فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە تووندی سەرکۆنەی ئەو هێرشە ناڕەوایانە دەکات کە دەکرێنە سەر هاوڵاتییان و دامەزراوە مەدەنییەکان و بە ئامانج گرتنی نێردە دیپلۆماسییەکان.


ئەمڕۆ سێشەممە 10ی ئاداری 2026، لە راگەیەندراوێکدا فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "بە تووندی سەرکۆنەی ئەو هێرشە ناڕەوایانە دەکەین کە دەکرێنە سەر هاوڵاتییان و دامەزراوە مەدەنییەکان و بە ئامانج گرتنی نێردە دیپلۆماسیەکان، کە بە تەواوی پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتیەکانە".

ئاماژە بەوەکراوە، "بەداخەوە شەوی رابردوو کونسوڵگەری گشتی ئیمارات کرایە ئامانج، بەڵام خۆشبەختانە زیانی گیانی لێنەکەوتەوە".

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، "ئەم هێرشانە لەکاتێکدایە کە هەرێمی کوردستان بەشێک نییە لەو شەڕە و هەمیشە لایەنگری ئاشتی و سەقامگیری و پێکەوە ژیان بووە لە ناوچەکە".

ئەوەشخراوەتەڕوو، "پێویستە حکومەتی عێراق بەرپرسیارەتی پاراستنی سەروەری عێراق بگرێتە ئەستۆ و رێگری لەو دەستە و گرووپە توندڕەو و لە یاسا دەرچووانەی ناوخۆی عێراق بکات، کە بەبێ بیانوو بە بەردەوام هەرێمی کوردستان بە ئامانج دەگرن".


AM:11:26:10/03/2026


ئه‌م بابه‌ته 96 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو