کەشناسیی هەرێم: پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە و ئەگەی بارینی نمە باران هەیە
وێستگەنیوز-
بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رەوشی کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە.
کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "ئەمڕۆ سێشەممە 10ی ئاداری 2026، ئاسمان بەگشتی ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و خێراى با هەندێکجار چالاک دەبێت بۆ سەروی 25 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا، پلەکانی گەرما بەرزدەبێتەوە بە (1-2)بەراورد بە پلەکانی گەرمی دوێنێ، هەروەها ئەگەری تۆزێکی سووک هەیە لە ناوچەکانی کەرکووک و باشووری هەرێم".
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمرۆ:
هەولێر 15 پلەی سیلیزی
پیرمام 10 پلەی سیلیزی
سۆران 14 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران 0 پلەی سیلیزی
سلێمانی 14 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ 15پلەی سیلیزی
دهۆک 14 پلەی سیلیزی
زاخۆ 15 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 16 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 19 پلەی سیلیزی
ئاماژە بەوەکراوە، "سبەی چوارشەممە 11ی ئاداری 2026، ئاسمان پەڵەهەور بۆ نیمچە هەور دەبێت و هەندێک کات دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو لەگەڵ ئەگەری بارینی کەمێک نمە باران لە ناوچەی جیا جیا و بارینی کەمێک بەفر لە سەر لوتکەی شاخە بەرزەکانی باکووری ڕۆژهەڵاتی هەرێم، هەروەها پلەکانی گەرما کەمێک بەرزدەبێتەوە بەراورد لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ".
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر 16 پلەی سیلیزی
پیرمام 11 پلەی سیلیزی
سۆران 14 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران سفر پلەی سیلیزی
سلێمانی 14 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ 15 پلەی سیلیزی
دهۆک 14 پلەی سیلیزی
زاخۆ 15 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 15 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 19 پلەی سیلیزی
AM:11:06:10/03/2026
ئهم بابهته 504
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت