رێكخراوی CPT: سوپای توركیا به‌رده‌وامه له به‌هێزكردنی بنكه و باره‌گاكانی له هه‌رێم
وێستگه‌نیوز –
لقی كوردستانی رێكخراوی CPT ی ئه‌مریكی رایگه‌یاند كه سوپای توركیا به‌رده‌وامه له به‌هێزكردنی بنكه و باره‌گاكانی و فراوانكردنی هه‌ژموونی سه‌ربازی خۆی له ناوچه سنورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق و ده‌ستیكردۆته‌وه به دروستكردنی بازگه له‌ناو گونده‌كانی هه‌رێم.
لقی كوردستانی رێكخراوی Community Peacemaker Teamsی ئه‌مریكی له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه:
*له دوای تێپه‌ڕینی ساڵێك به‌سه‌ر راگه‌یاندنی ئاگربه‌ستی تاك لایه‌نی پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه) و ده‌وڵه‌تی توركیا، جارێكی تر سوپای توركیا ده‌ستیكردۆته‌وه به دروستكردنی بازگه له‌ناو گونده‌كان و ڕێگریكردن له هاتووچۆی گوندنشینان بۆ سه‌ر ڕه‌زوباخه‌كانیان.
*له ڕۆژی 3ی ئاداردا، سه‌ربازانی توركیا له بازگه‌یه‌كیان له ناو زه‌وییه‌كانی شیڤا مێزیا، له ناو گوندی كه‌شانی سه‌ر به قه‌زای باتیفا له ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی زاخۆ دروستكرد.
*سه‌ربازانی توركیا له بازگه‌كه، ڕێگه له گوندنشینان ده‌گرن كه بچنه سه‌ر زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كانیان و جوڵه‌ی هاووڵاتیانی ناوچه‌كه‌یان سنورداركردووه.
* ئه‌مه‌ش به مه‌به‌ستی كاركردن له دروستكردنی ڕێگای سه‌ربازی له نێوان باره‌گای كوخێ دپشكا و كوخێ مه‌لاهێ و به‌ستنه‌وه‌یان به بنكه و باره‌گاكانی تری توركیا له ناوچه‌ی باتیفا.
*له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هێرش و بۆردوومانه‌كانی سوپای توركیا بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان وه‌ستاوه، به‌ڵام سوپای توركیا به‌رده‌وامه له به‌هێزكردنی بنكه و باره‌گاكانی و فراوانكردنی هه‌ژموونی سه‌ربازی خۆی له ناوچه سنورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق.
PM:08:49:09/03/2026
ئه‌م بابه‌ته 132
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت