داریوش مه‌لا عه‌لی: ئێران له‌ناو شه‌ڕدا رابه‌ری ده‌ستنیشانكرد، له هه‌رێم كابینه‌یه‌كی حكومه‌ت پێكنایه‌ت
وێستگه‌نیوز –
داریوش مه‌لا عه‌لی سه‌لام په‌رله‌مانتاری نه‌وه‌ی نوێ له په‌رله‌مانی كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا له‌ژێر ناوی "جیاوازی ئێره و ئه‌وێ؟"، نووسیویه‌تی:
*ئێران به‌شێكی زۆری بۆته ئاگر، له‌ناو ئه‌و ئاگر و شه‌ڕه قورسه‌دا، رابه‌ری نوێ ده‌ست نیشان كرا.
*لێره ساڵێك و دوو مانگه هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان كراوه، نه‌ك ئه‌وه‌ی كابینه‌ی حكومه‌ت پێك نه‌هاتووه، به‌ڵكو سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانیش هه‌ڵنه‌بژێردراوه.
*ده‌شڵێن ده‌وڵه‌تی كوردی دروست ده‌كه‌ین.
*تۆ كابینه‌ی حكومه‌تت بۆ پێك نایه‌ت، كه هه‌رچی شه‌رق و غه‌ربه هاوار ده‌كات، ده‌ڵێن كابینه‌ی ده‌یه‌م دروست بكه‌ن.
*وه‌ڵامی پارتی و یه‌كێتی ئه‌زانن چییه؟ كێشه‌مان له‌سه‌ر وه‌زاره‌تێك هه‌یه.
*وڵات كه دامه‌زراوه‌یی نه‌بوو، هه‌ر چاوه‌ڕێ ئه‌وه‌ی لێ ده‌كرێت.
PM:05:15:09/03/2026
ئه‌م بابه‌ته 152
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت