خشتەی دابەشکردنی مووچەی مانگی دوو بڵاوکرایەوە
وێستگەنیوز-
دوای ئەوەی ئەمڕۆ دووشەممە 9ی ئاداری 2026، تەواوی پارەی مووچەی فەرمانبەران بۆ مانگی شوباتی ئەمساڵ گەیشت وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان خشتەی دابەشکردنی مووچەی بڵاوکردەوە.
وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "بەپێی خشتەکە سبەی سێشەممە 10ی ئاداری 2026، دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی شوبات دەکرێت و رۆژی پێنجشەممە 12ی ئاداری 2026، کۆتایی بە دابەشکردنی مووچە دێت".
PM:02:23:09/03/2026
ئهم بابهته 212
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت