نەوزاد هادی: بەشێک لە هێرشەکانی سەر هەرێمی کوردستان لە نەینەواوە ئاراستە دەکرێن
وێستگەنیوز-
بەرپرسی رێكخستنی پارێزگای نەینەوای پارتی دیموکراتی کوردستان رایدەگەیەنێت، بەشێک لەو هێرشە درۆنی و مووشەکیانەی دەکرێنە سەر هەرێمی کوردستان لە نەینەواوە ئاراستە دەكرێن.
ئەمڕۆ دووشەممە 9ی ئاداری 2026، نەوزاد هادی، بەرپرسی رێكخستنی پارێزگای نەینەوای پارتی دیموكراتی كوردستان بە ئاڤا میدیای راگەیاندووە، "بەشێک لە هێرشەکانی سەر هەرێمی کوردستان لە پارێزگای نەینەواوە ئاراستە دەکرێن".
ئاماژەی بەوەکردووە، "حكومەتی عێراق ناتوانێت رێگری لە بەشێک لەو گرووپە چەکدارە لەیاسا دەرچووانە بكات، بەڵام دوای لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونەكان بەپێی ئاراستەی هەڵدانی درۆنەكان، بەشێكیان لە پارێزگای نەینەواوە ئاراستە دەكرێن".
ئەوەشی خستەڕوو، "بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئەو هێرشانەش، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق بڕیاریدا هێز بەرەو ئەو ناوچانە بجوڵێندرێت".
AM:09:38:09/03/2026
ئهم بابهته 280
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت