بافڵ تاڵه‌بانی: ناوی هه‌ندێك له‌و كه‌س و لایه‌نانه‌مان داوه‌ته به‌غدا، كه هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر هه‌رێم
وێستگه‌نیوز –
بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان په‌یامێكی ئاراسته‌ی هاوڵاتییانی هه‌رێم كرد و تیایدا هاتووه:
*هه‌رێمی كوردستان چه‌ند شه‌وێكی ناخۆشی به‌ڕێكرد، سوپاستان ده‌كه‌ین بۆ خۆڕاگری و تێگه‌یشتنتان له ئه‌م بارودۆخه ئاڵۆزه‌ی ناوچه‌كه‌مانی پێدا تێده‌په‌ڕێت، هه‌ر ئه‌وه‌ش چاوه‌ڕێ ده‌كرێت له خه‌ڵكه ئازا و خۆشه‌ویسته‌كه‌مان.
*ئێمه له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوودا سه‌رجه‌م هه‌وڵه دیپلۆماسییه‌كانمان خستووه‌ته‌گه‌ڕ، له ئاستی باڵا له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی ئێران، ئه‌مریكا و توركیا قسه‌مان كردووه به‌مه‌به‌ستی پاراستنی كوردستان له‌م بارودۆخه.
*له دوای قسه‌كانی سه‌رۆك تره‌مپ و سه‌رۆك پزیشكی‌یان چاوه‌ڕوانین كه ئاڵۆزییه‌كان له هه‌رێمی كوردستان دووربخرێنه‌وه.
*ناوی هه‌ندێك له‌و كه‌س و لایه‌نانه‌مان داوه‌ته به‌غداد، كه هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر هه‌رێمی كوردستان. چاوه‌ڕوانی به‌غداین كه هه‌نگاوی جددی بۆ گرتنه‌به‌ری رێكاری پێویست بنێت.
*ده‌زانم هاوڕێكانمان له به‌غدا هه‌موو هه‌وڵێكی خۆیان ده‌خه‌نه‌گه‌ڕ بۆ به‌رگرتن له ئاڵۆزی زیاتر، به‌ڵام ئه‌گه‌ر رێكار نه‌گیرایه به‌ر، ئه‌وا ئێمه خۆمان مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ین.
*عێراق وڵاتێكی خاوه‌ن شارستانیی مه‌زن و مێژوویه‌كی تایبه‌ته، ده‌بێت هه‌موو هه‌وڵه شارستانییه‌كانیش بۆ سه‌قامگیری و ئاشتی هه‌ر له‌م ناوچه‌یه‌وه بن.
PM:06:49:08/03/2026
ئه‌م بابه‌ته 720
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت