کەشناسیی هەرێم: شەپۆلێکی بارانبارین ناوچەکەمان دەگرێتەوە


وێستگەنیوز-

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان رەوشی کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە.


کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "ئەمڕۆ یەکشەممە 8ی ئاداری 2026، ناوچەکەمان لە ژێر کاریگەری شەپۆلێکی بارانبارین دەبێت بە درێژای کاتەکان ئاسمان هەوری دەبێت، پێشبینی بارانبارین لە کاتی جیاجیا لە سەرجەمەمی ناوچەکەمان دەبێت، سەنتەری پارێزگاکان و قەزاو ناحیە وئیدارە سەربەخۆکان شێوازی باران بارینی بە شێوەی نمە باران و بارانی مامناوەند دەبێت، کاریگەری ئەم شەپۆڵە تا کاتەکانی شەو و بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممە بەردەوامی دەبێت لەگەڵ بارانبارین لە ناوچە سنوورییەکان و لوتکەی شاخە بەرزەکان ئەو شاخانەی بەرزیان لە 2000 مەتر لە ئاستی رووی دەریا بەرزە بەفر بارینی دەبێت، هەروەها پلەکانی گەرما نزم دەبێتەوە بەراورد بە پلەکانی دوێنێ لە شەو درەنگدا زیاتر نزم دەبێتەوە".

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر: 13 پلەی سیلیزی
پیرمام: 9 پلەی سیلیزی
سۆران: 9 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 3 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 12 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 13 پلەی سیلیزی
دهۆک: 10 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 11 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 14 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 17 پلەی سیلیزی

ئاماژە بەوەکراوە، "سبەی دووشەممە 9ی ئاداری 2026، ئاسمان بە گشتی نیمچە هەور دەبێت هەندێک کات بۆ پەڵە هەور دەگۆڕێت، ئەگەری نمە باران تەنها لەسەر بەشێک لەناوچەی شاخاوی جیا جیا هەیە بە شێوەی نمە بارانی کەم، هەروەها پلەکانی گەرما بەرزدەبێتەوە بە چەند پلەیەک".

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر: 15 پلەی سیلیزی
پیرمام: 12 پلەی سیلیزی
سۆران: 13 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 5 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 14 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 15 پلەی سیلیزی
دهۆک: 13 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 13 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 15 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 18 پلەی سیلیزی


AM:10:35:08/03/2026


ئه‌م بابه‌ته 372 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت