مەسعود بارزانی: پێزانینم بۆ ڕۆڵ و قوربانیدانی ئافرەتانی کوردستان هەیە


وێستگەنیوز-

مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ڕۆژی جیهانیی ژنان پەیامێکی بڵاوکردەوە.


ئەمڕۆ یەکشەممە 8ی ئاداری 2026، مەسعود بارزانی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس لە پەیامێکدا رایگەیاند، "بەبۆنەی هەشتی مارس ڕۆژی جیهانیی ئافرەتان، پیرۆزبایی لە ئافرەتانی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەم".

ئاماژەی بەوەکرد، "پێزانینم بۆ ڕۆڵ و قوربانیدانی ئافرەتانی کوردستان هەیە کە هەمیشە بەشێکی سەرەکیی لە خەبات و کۆڵنەدانی گەلەکەمان بوونە و قورسایی شۆڕش و قوربانیدان لەسەر شانی ئەوان بووە. لەم بۆنەیەدا هیوای بەختەوەری و سەرفیرازی و سەرکەوتن بۆ هەموو ئافرەتانی کوردستان دەخوازم".


AM:10:15:08/03/2026


ئه‌م بابه‌ته 84 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت