نێچیرڤان بارزانی و ئەردۆغان: پێویستە رێگری لە تەشەنەکردنی ململانێکان بگیرێت
وێستگەنیوز-
ئەمڕۆ شەممە 7ی ئاداری 2026، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لە رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیاوە پێگەیشت.
سەرۆکایەتیی هەرێم بڵاویکردەوە، لە پەیوەندییەکەدا بە وردی تیشکيان خسته سەر دۆخى ناوچەکە و ئەو ئاڵنگارییە مەترسیدارانەی له ئهنجامى شهڕدا هاتوونهته ئاراوه.
هەردوولا هاوڕا بوون کە پەرەسەندنی گرژییەکان هەڕەشەیەکی ڕاستەقینە لهسهر ئێستا و داهاتووى سەقامگیری دروست دهكات، بۆیە جەختیان لە پێویستیی گرتنەبەری ڕێگەچارەی سیاسی کردەوە بۆ ڕێگری لە تەشەنەکردنی ململانێکان و پاراستنی گەلان لە ماڵوێرانییەکانی شەڕ.
له لايهكى ترهوه ئەردۆغان سوپاس و پێزانینی تایبەتی خۆی ئاراستەی نێچیرڤان بارزانی کرد بۆ ڕۆڵی دیار و ئەرێنییان لە هاوکاری و پشتیوانیکردنی ئاشتی لە تورکیا، ههروهها ئاماژەی بەوە دا کە ئەم هەڵوێستانە فاکتەرێکی بنەڕەتین بۆ چەسپاندنی تەبایی و پێکەوەژیانی گەلان و کەمکردنەوەی ئاڵۆزییەکان لە ناوچەکەدا.
لای خۆیەوە، نێچیرڤان بارزانی دووپاتی کردەوە، هەرێمی کوردستان وەک هەمیشە کار بۆ ئارامی له ناوچهكهدا دەکات و پشتگیری لە هەموو هەنگاوێکی ئاشتیخوازانە و دیالۆگ دەکات بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان، بە شێوەیەک کە ئاسایش و بەرژەوەندیی گشتیی گەلانی ناوچەکە بپارێزرێت.
PM:08:08:07/03/2026
ئهم بابهته 292
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت