كه‌شوهه‌وای دوو رۆژی‌ داهاتوو راگه‌یه‌ندرا


‌وێستگه‌نیوز-
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ كه‌شناسی‌ سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی‌ گواستنه‌وه‌ی‌ هه‌رێم‌ رایگه‌یاند كه‌ سبه‌ینێ‌ ئاسمان لە نێوان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت و به‌فر و باران ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌.


به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ كه‌شناسی‌ هه‌رێم له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌دا كه‌ "ئه‌مڕۆ هه‌ینی‌ 6ی‌ ئاداری‌ 2026 ئاسمان پەڵە هەور بۆ نیمچە هەور دەبێت، لەگەل ئەگەری بوونی تۆزێکی سووک لە کەشدا".

كه‌شناسی‌ ده‌ڵێت: "پله‌كانی گه‌رما نزیك ده‌بێته‌وه‌ له‌ تۆماركراوی دوێنێ. خێرایی با 5 – 15 كیلۆمه‌تر ده‌بێت له‌ كاتژمێرێكدا و ئاراسته‌ی‌ با باشووری خۆرئاوا و مه‌ودای بینین 7-9 كیلۆمه‌تر ده‌بێت".

ئه‌وه‌شی‌ خسته‌ڕوو كه‌ "سبه‌ینێ‌ شه‌ممه‌ 7- 3- 2026 ئاسمان لە نێوان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت . سەرەتا لە ناوچە شاخاویەکانی باکووری پارێزگای دهۆک کەمێک نمە باران و بەفر بارین دەست پێدەکات پاشان لە کاتەکانی ئێوارە نمە باران و بارانی مامناوەند زۆربەی ناوچەکانی پارێزگای دهۆک و ئیدارەی سۆران دەگرێتەوە . لە درەنگانی شەوی شەممە کاریگەری دابارین زیاد دەکات و لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان باران بارین دەبێت هەروەها لەسەرجەم ناوچە سنوریەکان بەفر بارین دەبێت".

روونیشیكرده‌وه‌ كه‌ "پله‌كانی‌ گه‌رما بە نزیکی 1 تـــــا 2 پلە بەرزتر دەبێت بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ. خێرایی با  5 - 15 كیلۆمه‌تر ده‌بێت. ئاراسته‌ی با باشووری خۆرئاوا و مه‌ودای بینین 9- 9  كیلۆمه‌تر ده‌بێت".

راشیگه‌یاند كه‌ به‌رزترین پله‌كانی گه‌رمای پێشبینیكراوی‌ ئه‌مڕۆ به‌ پله‌ی سیلیزی‌ به‌مشێوه‌یه‌ ده‌بێت:
هەولێر 13 پلەی سیلیزی 
پیرمام 11 پلەی سیلیزی
سۆران 12 پلەی سیلیزی 
حاجی ئۆمەران 4 پلەی سیلیزی 
سلێمانی 11 پلەی سیلیزی 
چەمچەماڵ 13 پلەی سیلیزی
دهۆک 15 پلەی سیلیزی
زاخۆ 16 پلەی سیلیزی 
هەڵەبجە : 12 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 17 پلەی سیلیزی



PM:02:02:06/03/2026


ئه‌م بابه‌ته 2484 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت