به‌رپرسێكی باڵای ئێران هۆشداری ده‌داته هه‌رێمی كوردستان
وێستگه‌نیوز -
نوێنه‌ری عه‌لی خامنه‌یی رێبه‌ری كوژراوی ئێران له ئه‌نجوومه‌نی به‌رگریی ئه‌و هۆشداری ده‌داته هه‌رێمی كوردستان و رایده‌گه‌یه‌نێت كه له ئه‌گه‌ری گه‌ڕانه‌وه‌ی حیزبه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، هێرش دهكهنهسه دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی 6ی ئاداری 2026، عه‌لی ئه‌كبه‌ر ئه‌حمه‌دیان، نوێنه‌ری رێبه‌ری كوژراوی ئێران له ئه‌نجوومه‌نی به‌رگریی ئه‌و وڵاته هۆشدارییه‌كی ئاراسته‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرد و رایگه‌یاند:
*تائێستا ته‌نیا باره‌گاكانی ئه‌مریكا، ئیسرائیل و حیزبه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان‌مان له هه‌رێمی كوردستان كردووه‌ته ئامانج.
*له‌حاڵه‌تی هاتنی گرووپه جوداخوازه‌كان (حزبه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان) بۆ سنووره‌كانی ئێران، سه‌رجه‌م دامه‌زراوه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێنه ئامانج.
*فه‌رمانده‌كانی هێزه چه‌كداره‌كانی ئێران ستراتیژیه‌تی به‌رگریی وردیان جێبه‌جێ كرد و دوژمنیان تێكشكاندووه و بارودۆخه‌كه‌یان كۆنترۆڵ كردووه.
*فه‌رمانده‌كان هه‌ر سه‌رچاوه‌ی هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك بۆ سه‌ر ئێران ده‌كه‌نه ئامانج.
*رێگه‌دان به په‌ڕینه‌وه‌ی ئه‌ندامانی گرووپه جوداخوازه‌كان "حیزبه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان" به واتای 'پاڵپشتیی ته‌واوی' هه‌رێمی كوردستانه لێیان.
*ئه‌و كات به به‌رفراوانی دامه‌زراوه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق ده‌كرێنه ئامانج و كۆتایی به په‌یوه‌ندیی دۆستانه و پشتیوانیی كۆماری ئیسلامی له رۆژه سه‌خته‌كاندا بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌هێنرێت.
3ـی ئابی 2025، ئه‌نجوومه‌نی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران بڕیاری دامه‌زراندنی (ئه‌نجوومه‌نی به‌رگریی وڵات)ی په‌سند كرد كه مه‌سعود پزیشكیان، سه‌رۆك كۆماری ئێران سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات و عه‌لی شه‌مخانی، راوێژكاری باڵای عه‌لی خامنه‌یی كه له هێرشه‌كانی رۆژی 28ـی شوباتی ئیسرائیل و ئه‌مریكادا كوژرا، سكرتێری ئه‌نجوومه‌نه‌كه بوو.
PM:01:21:06/03/2026
ئه‌م بابه‌ته 1144
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت