داهاتی سلێمانی‌ 15 ملیار دینار كه‌می كرد


وێستگه‌نیوز-
ماڵپه‌ڕی شه‌فافیه‌ت داهاتی یه‌ك هه‌فته‌ی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌ی راگه‌یاند كه‌ به‌راورد به‌ هه‌فته‌ی‌ پێشوو 15 ملیار دینار كه‌میكردووه‌ و زیاتر له‌ 66% ده‌كات.


ماڵپه‌ڕی شه‌فافیه‌ت
بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ داهاتی یه‌ك هه‌فته‌ی سلێمانی له‌ رۆژی 28ی شوبات تا ئه‌مڕۆ 6ی ئازاری‌‌ 2026، بڕی 7 ملیار و 643 ملیۆن و 417 هه‌زار و 867 دینار بووه‌.

ماڵپه‌ڕه‌كه‌ ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌داوه‌ كه‌ له‌و بڕه‌ 6 ملیار و 566 ملیۆن و 825 هه‌زار و 617  دیناری نه‌ختینه‌یه‌ و 1 ملیار و 76 ملیۆن و 592 هه‌زار و 250 دیناری به‌شێوه‌ی چه‌كه‌.

 ئه‌مه‌ش ده‌ریده‌خات كه‌ داهاتی‌ ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی‌ سلێمانی‌ و هه‌ڵه‌بجه‌ به‌راورد به‌ هه‌فته‌ی‌ پێشوو 15 ملیار دینار كه‌میكردووه‌ به‌ڕێژه‌ی‌ 66.778%.

به‌گوێره‌ی‌ ماڵپه‌ڕی‌ شه‌فافیه‌ت، ئێستا رۆژانه‌ سه‌رجه‌م داهاته‌ نانه‌وتییه‌كانی پارێزگاكانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌ و هه‌ردوو ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی گه‌رمیان و راپه‌ڕین له‌ ماڵپه‌ڕه‌كه‌ تۆمار ده‌كرێت و بڵاوده‌كرێته‌وه‌.

له‌ 15ی كانوونی یه‌كه‌می 2022 قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان پڕۆژه‌ی شه‌فافییه‌تی له‌باره‌ی داهات و خه‌رجی راگه‌یاند، به‌ڵام تائێستا پڕۆژه‌كه‌ نه‌توانراوه‌ سه‌رتاسه‌ری له‌ هه‌رێمی كوردستان بكرێت.


AM:11:23:06/03/2026




ئه‌م بابه‌ته 424 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت