پێشه‌وا هه‌ورامانی: حكومه‌تی هه‌رێم و لایه‌نه سیاسییه‌كانی به‌شێك نین له ئاڵۆزییه‌كانی ناوچه‌كه
وێستگه‌نیوز –
پێشه‌وا هه‌ورامانی وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند:
*ئه‌و ڕاپۆرتانه‌ی كه تایبه‌تن به ڕۆڵی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی كه ده‌ڵێن ئێمه به‌شێكین له پلانێك بۆ پڕچه‌ككردن و ناردنی لایه‌نه كوردییه‌كانی ئۆپۆزسیۆن بۆ ناو خاكی ئێران، به ته‌واوی بێ بنه‌مان.
*ئێمه به توندی ئینكارییان ده‌كه‌ین و دووپاتی ده‌كه‌ینه‌وه كه به ئه‌نقه‌ست و به زیانبه‌خش بڵاوده‌كرێنه‌وه.
*هاوكات حكومه‌تی هه‌رێم و لایه‌نه سیاسییه‌كانی به‌شێك نین له هیچ هه‌ڵمه‌تێك بۆ فراوانكردنی بازنه‌ی شه‌ڕ و ئاڵۆزییه‌كانی ناوچه‌كه.
*به پێچەوانەوه داوای ئارامی و سەقامگیری ناوچەكه دەكەین و به توندی ئیدانەی هێرشه ترسنۆكانه دەكەین كه هەرێمی كوردستانیان كردووەته ئامانج.
*هه‌روه‌ها داوا له حكومه‌تی فیدراڵی و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كه‌ین ده‌ستوه‌ردان بكه‌ن بۆ وه‌ستاندنی ئه‌م هێرشانه و پاراستنی خاك و گه‌له‌كه‌مان و ناوچه‌كه‌مان.
PM:01:38:05/03/2026
ئه‌م بابه‌ته 264
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت