مه‌سرور بارزانی: پێویسته خه‌ڵكی كوردستان، زیاتر له هه‌ر كاتێك، پارێزگاری له ده‌ستكه‌وته‌كان بكات
وێستگه‌نیوز –
له په‌یامێكدا به‌بۆنه‌ی یادی راپه‌ڕینه‌وه مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه:
*ڕاپه‌ڕین یه‌كێكه له شكۆدارترین ده‌ستكه‌وته‌كانی گه‌لی كوردستان، كه به‌رهه‌می یه‌كگرتوویی و یه‌كڕیزیی پێكهاته جۆراوجۆره‌كانی كوردستان بوو.
* له سایه‌ی ڕاپه‌ڕین و خه‌بات و تێكۆشان و قوربانیدانی خه‌ڵكی كوردستان، ئه‌مڕۆ هه‌رێمی كوردستان خاوه‌نی قه‌واره و دامه‌زراوه فه‌رمی و شه‌رعییه‌كانه، كه پێویسته به هه‌موو شێوه‌یه‌ك، پارێزگاری‌یان لێ بكه‌ین و زیاتر په‌ره‌یان پێ بده‌ین.
*یه‌كگرتوویی خه‌ڵكی كوردستان، گه‌وره‌ترین و به‌هێزترین سه‌رمایه‌مانه و وه‌ك چۆن له سایه‌ی یه‌كگرتووییی گه‌لی كوردستان، ڕاپه‌ڕینی ئاداری 1991 سه‌ركه‌وت و به ئه‌نجام گه‌یشت و ده‌ستكه‌وته‌كانی ئه‌مڕۆی لێ به‌رهه‌م هات.
*پێویسته خه‌ڵكی كوردستان، زیاتر له هه‌ر كاتێك، پارێزگاری و داكۆكی له ده‌ستكه‌وته نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی بكات، له‌پێناو داهاتوویه‌كی باشتر و پێشكه‌وتووتردا.
ئه‌مه‌ش ده‌قی په‌یامه‌كه‌یه‌تی:
پەیامی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ساڵیادی ڕاپەڕینی جەماوەریی خەڵکی کوردستان
لە (35)ــەمین ساڵیادی ڕاپەڕینی مەزن و شکۆداری 1991ی خەڵکی کوردستان، گەرمترین پیرۆزبایی لە گشت کوردستانییان، بە تایبەتی پێشمەرگە قارەمانەکان و بنەماڵەی سەربڵندی شەهیدان دەکەم.
ڕاپەڕین یەکێکە لە شکۆدارترین دەستکەوتەکانی گەلی کوردستان، کە بەرهەمی یەکگرتوویی و یەکڕیزیی پێکهاتە جۆراوجۆرەکانی کوردستان بوو. لە سایەی ڕاپەڕین و خەبات و تێکۆشان و قوربانیدانی خەڵکی کوردستان، ئەمڕۆ هەرێمی کوردستان خاوەنی قەوارە و دامەزراوە فەرمی و شەرعییەکانە، كە پێویستە بە هەموو شێوەیەک، پارێزگاری‌یان لێ بکەین و زیاتر پەرەیان پێ بدەین.
لەم یادە شکۆدارەدا، جەخت لەوە دەکەینەوە، کە یەکگرتوویی خەڵکی کوردستان، گەورەترین و بەهێزترین سەرمایەمانە و وەک چۆن لە سایەی یەکگرتووییی گەلی کوردستان، ڕاپەڕینی ئاداری 1991 سەرکەوت و بە ئەنجام گەیشت و دەستکەوتەکانی ئەمڕۆی لێ بەرهەم هات، لەم ساتەوەختەی ئەمڕۆشدا، پێویستە خەڵکی کوردستان، زیاتر لە هەر کاتێک، پارێزگاری و داکۆکی لە دەستکەوتە نیشتمانی و نەتەوەییەکانی بکات، لەپێناو داهاتوویەکی باشتر و پێشکەوتووتردا.
بەرز و شکۆدار بێت یادی ڕاپەڕینی مێژووییی 1991.
سڵاو لە گیانی پاکی شەهیدانی ڕاپەڕین و سەرجەم شەهیدانی کوردستان.
خودای مەزن کوردستان بپارێزێت.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
2026/3/5
PM:12:31:05/03/2026
ئه‌م بابه‌ته 248
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت