بافڵ تاڵه‌بانی: به‌رپرسیارێتی هه‌موومانه حكومه‌تێك دروستبكه‌ین خزمه‌تی خه‌ڵك بكات
وێستگه‌نیوز –
سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له په‌یامێكدا به‌بۆنه‌ی یادی راپه‌ڕینه‌وه رایگه‌یاند كه به‌رپرسیارێتی هه‌موومانه حكومه‌تێك دروستبكه‌ین خزمه‌تی خه‌ڵك بكات، ده‌شڵێت: "له‌م دۆخه هه‌ستیاره‌دا هه‌موو هه‌وڵمان بۆ پاراستنی وڵات و دوورخستنه‌وه‌ی ململانێكانه".
بافڵ تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له په‌یامێكدا به‌بۆنه‌ی یادی راپه‌ڕینه‌وه رایگه‌یاند:
*یه‌كێتی شانازی خاوه‌ندارێتی ئه‌م ده‌ستكه‌وته مێژووییه‌ی پێبڕاوه.
* ئێمه له یه‌كێتیی ئه‌ندازیاری راپه‌ڕینین و یادی هه‌موو ئه‌و قاره‌مانانه‌مان ده‌كه‌ینه‌وه كه شۆڕشی نوێیان هه‌ڵگیرساند و بۆ ساتێكیش شۆڕ‌شیان جێنه‌هێشت.
*له‌م رۆژه‌دا به‌رپرسیارێتی هه‌موومانه به پێكه‌وه‌یی و رۆحیه‌تی نیشتمانیی دوور له دروشم هه‌نگاو بنێین بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانمان.
* به‌رپرسیارێتی هه‌موومانه یه‌ك ده‌نگی و یه‌ك گوتاری گه‌له‌كه‌مان بنیادبنێینه‌وه و حكومه‌تێك دروستبكه‌ین كه خزمه‌تی خه‌ڵك بكات و له ئاست داخوازیی و پێویستییهكاندا بێت.
*دڵنیام ئه‌مه باشترین وه‌فایه بۆ خه‌ڵكه‌كه‌مان و ئه‌و قاره‌مانانه‌ی راپه‌ڕینیان كرد.
*له‌م دۆخه هه‌ستیار و ناسه‌قامگیره‌ی ناوچه‌كه‌مانی پێداتێپه‌ڕده‌بێت هه‌موو هه‌وڵمان بۆ پاراستنی سه‌قامگیریی وڵات و دوورخستنه‌وه‌ی ململانێكانه له خاكه‌كه‌مان.
ئه‌مه‌ش ده‌قی په‌یامه‌كه‌یه‌تی:
له یادی 35 ساڵه‌ی راپه‌ڕینه مه‌زنه‌كه‌ی گه‌له‌كه‌مان، پیرۆزبایی گه‌رم له یه‌ك به یه‌كی خه‌ڵكه خۆشه‌ویسته‌كه‌مان ده‌كه‌م. به وه‌فادارییه‌وه له‌به‌رده‌م كێلی تێكۆشه‌ره‌كانمان سه‌ری رێز داده‌نه‌وێنم و به‌ڵێن ده‌ده‌م هه‌میشه له‌سه‌ر رێبازه‌كه‌یان به‌رده‌وامبم بۆ خزمه‌تكردن و پاراستنی خه‌ڵك و خاكه‌كه‌مان.
راپه‌ڕین كه له رانیه‌ی خۆشه‌ویسته‌وه بڵێسه‌یدا، سه‌ره‌تای وه‌رچه‌رخان و سه‌رده‌مێكی نوێ بوو بۆ گه‌له‌كه‌مان كه یه‌كێتی شانازی خاوه‌ندارێتی ئه‌م ده‌ستكه‌وته مێژووییه‌ی پێبڕاوه.
ئێمه له یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كه ئه‌ندازیاری راپه‌ڕینین، به شانازییه‌وه یادی هه‌موو ئه‌و قاره‌مانانه‌مان ده‌كه‌ینه‌وه كه شۆڕشی نوێیان هه‌ڵگیرساند و بۆ ساتێكیش شۆڕ‌شیان جێنه‌هێشت.
له‌م رۆژه‌دا به‌رپرسیارێتی هه‌موومانه به پێكه‌وه‌یی و رۆحیه‌تی نیشتمانیی دوور له دروشم هه‌نگاو بنێین بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانمان و یه‌ك ده‌نگی و یه‌ك گوتاری گه‌له‌كه‌مان بنیادبنێینه‌وه و حكومه‌تێك دروستبكه‌ین كه خزمه‌تی خه‌ڵك بكات و له ئاست داخوازیی و پێویستییهكاندا بێت كه دڵنیام ئه‌مه باشترین وه‌فایه بۆ خه‌ڵكه‌كه‌مان و ئه‌و قاره‌مانانه‌ی راپه‌ڕینیان كرد.
له‌م دۆخه هه‌ستیار و ناسه‌قامگیره‌ی ناوچه‌كه‌مانی پێداتێپه‌ڕده‌بێت هه‌موو هه‌وڵمان بۆ پاراستنی سه‌قامگیریی وڵات و دوورخستنه‌وه‌ی ململانێكانه له خاكه‌كه‌مان.
سڵاو له گیانی پاكی شه‌هیدانی راپه‌ڕین و سه‌رجه‌م شه‌هیدانی سه‌ربه‌رزی كوردستانه‌كه‌مان، سه‌ربه‌رزی بۆ كه‌سوكاره تێكۆشه‌ره‌كانیان.
بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی
سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان
AM:11:40:05/03/2026
ئه‌م بابه‌ته 372
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت