دانه‌غاز: له ئاماده‌باشیداین و له كاتی گونجاو‌دا ده‌ست به كار ده‌كه‌ینه‌وه
وێستگه‌نیوز -
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه كۆمپانیای دانه‌غازی ئیماراتی له راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگه‌یاند كه:
*به‌شێوازی كاتی به‌رهه‌مهێنانی غاز له كێڵگه‌ی كۆرمۆر له رۆژی 28ـی 2ـی 2026ـه‌وه وه‌ستاوه.
*وه‌ستاندنی به‌رهه‌مهێنانی غاز له كێڵگه‌كه به هاوئاهه‌نگی بووه له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی سامانه سرووشتییه‌كان و وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
*راگرتنه‌كه وه‌ك رێكارێك بۆ خۆپاراستن له‌به‌ر ره‌وشی ئه‌منی ناوچه‌كه بووه.
* كێڵگه‌كه ئاماده‌كراوه و له هه‌لومه‌رجێكدایه كه به‌خێرایی ده‌ست به به‌رهه‌مهێنان بكه‌نه‌وه، هه‌ر كات به گونجاو زانرا.
كۆمپانیای دانه‌غاز له كێڵگه‌ی كۆرمۆر رۆژانه نزیكه‌ی 750 ملیۆن پێی سێجا غاز به‌رهه‌مده‌هێنێت كه بۆ به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با له هه‌رێمی كوردستان به‌كارده‌هێنرێت.
AM:11:06:05/03/2026
ئه‌م بابه‌ته 420
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت