نێچیرڤان بارزانی: هه‌رێم نابێته به‌شێك له هیچ ململانێ و په‌ره‌سه‌ندنێكی سه‌ربازی
وێستگه‌نیوز –
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه هه‌رێمی كوردستان وه‌ك هه‌میشه فاكته‌ری ئارامی و ئاشتی ده‌بێت، ده‌شڵێت: "هه‌رێم نابێته به‌شێك له هیچ ململانێ و په‌ره‌سه‌ندنێكی سه‌ربازی".
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 5ی ئاداری 2026 نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و تیایدا هاتووه:
*راپه‌ڕین وه‌رچه‌رخانێكی مێژوویی و وه‌ڵامێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی گه‌لی كوردستان بوو له ڕه‌تكردنه‌وه‌ی سته‌م و زۆرداری و هه‌نگاونان به‌ره‌و ئازادی و سه‌رفرازی.
*ئه‌م یاده پیرۆزه له كاتێكدایه كه ناوچه‌كه به دۆخێكی ئاڵۆز و هه‌ستیاردا تێده‌په‌ڕێت.
*په‌ره‌سه‌ندنی گرژییه‌كان و لێكه‌وته نه‌رێنییه‌كانی ململانێكان، به‌رپرسیاریه‌تییه‌كی گه‌وره ده‌خه‌نه سه‌ر شانی هه‌موومان بۆ پاراستنی ئارامی و سه‌قامگیریی هه‌رێمی كوردستان.
*دووپاتی ده‌كه‌ینه‌وه كه هه‌رێمی كوردستان وه‌ك هه‌میشه فاكته‌رێكی سه‌ره‌كیی ئارامی و ئاشتی ده‌بێت و نابێته به‌شێك له هیچ ململانێ و په‌ره‌سه‌ندنێكی سه‌ربازی كه زیان به ژیان و ئاسایشی هاووڵاتییانمان بگه‌یه‌نێت.
*پاراستنی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان و ده‌ستكه‌وته ده‌ستوورییه‌كانمان، ته‌نیا به یه‌كڕیزی، ته‌بایی و به‌رپرسیاریه‌تیی هاوبه‌شی نیشتمانیی هه‌موو هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كان و پێكهاته‌كانی كوردستان ده‌بێت.
ئه‌مه‌ش ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یه:
ئه‌مڕۆ به شكۆوه یادی 35 ساڵه‌ی ڕاپه‌ڕینه مه‌زنه‌كه‌ی ئاداری 1991 ده‌كه‌ینه‌وه. به‌م بۆنه‌یه‌وه پیرۆزباییه‌كی گه‌رم له خانه‌واده‌ی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان، پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان و ته‌واوی كوردستانییان له ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌كه‌م. سڵاو و دروود بۆ گیانی پاكی شه‌هیدانی ڕاپه‌ڕین و ته‌واوی شه‌هیدانی كوردستان ده‌نێرم.
ڕاپه‌ڕین وه‌رچه‌رخانێكی مێژوویی و وه‌ڵامێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی گه‌لی كوردستان بوو له ڕه‌تكردنه‌وه‌ی سته‌م و زۆرداری و هه‌نگاونان به‌ره‌و ئازادی و سه‌رفرازی. ئه‌م یاده پیرۆزه له كاتێكدایه كه ناوچه‌كه به دۆخێكی ئاڵۆز و هه‌ستیاردا تێده‌په‌ڕێت. په‌ره‌سه‌ندنی گرژییه‌كان و لێكه‌وته نه‌رێنییه‌كانی ململانێكان، به‌رپرسیاریه‌تییه‌كی گه‌وره ده‌خه‌نه سه‌ر شانی هه‌موومان بۆ پاراستنی ئارامی و سه‌قامگیریی هه‌رێمی كوردستان.
له‌م یاده‌دا دووپاتی ده‌كه‌ینه‌وه كه هه‌رێمی كوردستان وه‌ك هه‌میشه فاكته‌رێكی سه‌ره‌كیی ئارامی و ئاشتی ده‌بێت و نابێته به‌شێك له هیچ ململانێ و په‌ره‌سه‌ندنێكی سه‌ربازی كه زیان به ژیان و ئاسایشی هاووڵاتییانمان بگه‌یه‌نێت. پاراستنی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان و ده‌ستكه‌وته ده‌ستوورییه‌كانمان، ته‌نیا به یه‌كڕیزی، ته‌بایی و به‌رپرسیاریه‌تیی هاوبه‌شی نیشتمانیی هه‌موو هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كان و پێكهاته‌كانی كوردستان ده‌بێت.
با ئه‌م یاده هانده‌رمان بێت بۆ تێپه‌ڕاندنی ئاڵنگارییه‌كان و قووڵكردنه‌وه‌ی كولتووری پێكه‌وه‌ژیان و لێبورده‌یی. وه‌فاداری بۆ خوێنی شه‌هیدان ئه‌وه‌یه كه پێكه‌وه و ده‌ست له‌ناو ده‌ست؛ كار بكه‌ین بۆ پاراستنی سه‌قامگیری و بنیاتنانی داهاتوویه‌كی باشتر بۆ نه‌وه‌كانی داهاتوومان.
سڵاو له یادی ڕاپه‌ڕین.
ئارامی و سه‌قامگیری بۆ كوردستان.
نێچیرڤان بارزانی
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان
2026/3/5
AM:10:56:05/03/2026
ئه‌م بابه‌ته 280
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت