په‌یامێك له مه‌سعود بارزانی-یه‌وه
وێستگه‌نیوز –
سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان له په‌یامێكدا به بۆنه‌ی یادی راپه‌ڕین رایگه‌یاند كه ناوچه‌كه‌مان به بارودۆخێكی زۆر ئاڵۆز و هه‌ستیاردا تێده‌په‌ڕێت، ده‌شڵێت: "ئه‌وه‌ی له ده‌ستمان بێت ده‌یكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی كوردستان له شه‌ڕ و نه‌هامه‌تی و ناخۆشی دوور بێت".
مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان له په‌یامێكدا به بۆنه‌ی یادی ڕاپه‌ڕین نووسیویه‌تی:
*به بۆنه‌ی سی و پێنجه‌مین ساڵیادی ده‌ستپێكی ڕاپه‌ڕینی گه‌لی كوردستان پیرۆزبایی له خانه‌واده‌ی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان و پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان و خه‌ڵكی خۆشه‌ویستی كوردستان و هه‌موو ئه‌و نیشتیمانپه‌روه‌ر و تێكۆشه‌ر و ئازادیخوازانه ده‌كه‌م كه ڕۆڵیان له به‌دیهاتنی ئه‌و ده‌ستكه‌وته به‌هاداره‌ی گه‌له‌كه‌ماندا هه‌بووه.
*ڕاپه‌ڕین به‌رهه‌م و درێژكراوه‌ی خه‌بات و قوربانیدانی ده‌یان ساڵه‌ی جه‌ماوه‌ر و هێزه خه‌باتگێڕه‌كانی كوردستان بوو. ئه‌و ڕووداوه پڕ له شانازییه بۆ تاك تاكی كوردستانیان له ئێستا و داهاتوودا هه‌ڵگری په‌یامی خۆبه‌ده‌سته‌وه‌نه‌دان و ئازادیخوازی و ئیراده‌ی ژیانی سه‌ربه‌رزانه‌یه.
*ئێستا ناوچه‌كه‌مان به بارودۆخێكی زۆر ئاڵۆز و هه‌ستیاردا تێده‌په‌ڕێت و هیوادارین كه هه‌رچی كێشه و ناكۆكی له ناوچه‌كه‌دا هه‌یه به ڕێگه‌ی ئاشتیانه بگاته ئه‌نجام و چاره‌سه‌ری. ئێمه‌ش ئه‌وه‌ی له ده‌ستمان بێت ده‌یكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی كوردستان له شه‌ڕ و نه‌هامه‌تی و ناخۆشی دوور بێت و پارێزراو بێت.
*له‌و یاده پیرۆزه‌دا سڵاو بۆ شه‌هیدانی ڕاپه‌ڕین و هه‌موو شه‌هیدانی ڕێگه‌ی ئازادیی كورد و كوردستان ده‌نێرین.
AM:10:11:05/03/2026
ئه‌م بابه‌ته 376
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت