دکتۆر بەرهەم: بە قوڵی نیگەرانم بۆ ئەم دۆخە
وێستگەنیوز_
لەبارەی گرژی و ئاۆزییەکان و هێرشی ئەمریکاو ئیسرائیل بۆسەر ئێران، د.بەرهەم ساڵح، کۆمیسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران، پەیامێکی هاوخەمی بلاوکردۆتەوەو تێیدا دەڵێت، "بە قوڵی نیگەرانم بۆ ئەم دۆخە"
دکتۆر بەرهەم ساڵح راشیگەیاند، بە قووڵی نیگەران بووم بەهۆی پەرەسەندنی ململانێکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و دەوروبەری و دۆخەکە خۆگرتن و گفتوگۆی بەپەلەی پێویستە. هەروەها پێویستە خەڵکی مەدەنی بپارێزرێن و یاسای مرۆیی نێودەوڵەتی پشتڕاست بکرێنەوە.
باسی لەوەشکردووە، نەتەوە یەکگرتووەکان کۆدەبێتەوە بۆ هاوکاریکردنی ئەو کەسانەی کە ناچارن شوێنی خۆیان بەجێ بهێڵن و هاوکارییەکان دەگەیەنێتە ئەوان.
PM:10:16:04/03/2026
ئهم بابهته 120
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت