نێچرڤان بارزانی پەیوەندییەکی تەلەفوونی لەلایەن عەباس عێراقچییەوە پێگەشت
وێستگەنیوز_
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە لایەن وەزیری دەرەوەی ئیڕان-ەوە
پەیوەندییەکی تەلەفوونی پێگەشتووەو دەڵێت، "لە میانی پەیوەندییە تەلەفوونیەکەماندا،
ههردوولامان داكۆكيمان له پاراستنی ئاسایشی سنوورەکان کردهوه، بە شێوەیەک کە
رێگری لە هەر هەوڵێک بکرێت بۆ تێکدانی سەقامگیریی ناوچەکە و ئاڵۆزکردنی زياترى
دۆخەکە."
ئەمڕۆ چوارشەممە، 4-3-2026 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان،
پەیوەندییەکی تەلەفۆنيی لە لایەن عەباس عراقچی، وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی
ئێرانەوە پێگەیشت، لە پەیوەندییەکەدا،
وێڕاى باسكردنى پهيوهندييهكانى كۆمارى ئيسلاميى ئێران لهگهڵ ههرێمى
كوردستاندا، دوایین پەرەسەندنەکانی ناوچەکە و لێکەوتەکانی تاوتوێ کران، لهمبارهيهوه
هەردوولا جەختیان لە گرنگیی پاراستنی ئارامی و سەقامگیری کردەوە.
لای خۆیەوە، سەرۆک نێچیرڤان بارزانی دووپاتی کردەوە کە هەرێمی
کوردستان نابێته بهشێك له ململانێكان و وەک هەمیشە فاکتەری ئارامی دەبێت، ههروهها
پشتگیری لە هەوڵە دیپلۆماسییەکان دەکات بۆ هێورکردنەوەی گرژییەکان و دوورخستنەوەی مەترسییەکانی
شەڕ لە گەلانی ناوچەکە.
PM:09:57:04/03/2026
ئهم بابهته 76
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت