بەرهەمهێنانی نەوت لە کێلگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان دەستیپێکردەوە
وێستگەنیوز_
پرۆسەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان لە بەشێک لە وێستگە و
کێڵگە نەوتییەکان دەستی پێکردووەتەوە.
بە گوێرەی چەند سەرچاوەیەک، ئەمڕۆ بەڕێوەبەری کۆمپانیای نەوتی باکوور
سەردانی شاری هەولێری کردووە و لەگەڵ نوێنەری کۆمپانیا نەوتییە بیانییەکان
کۆبووەتەوە.
لە میانی کۆبوونەوەکەدا، دڵنیایی دراوە کە بەرهەمهێنان و
هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم، لە بەشێک
لە کێڵگە نەوتییەکان دەست پێدەکاتەوە.
سەرچاوەکە ئەوەشی ئاشکرا کردووە، کە لە ئێستادا بڕی 30 بۆ 60هەزار
بەرمیل نەوتی هەرێم هەناردە کراوەتەوە، و پێشبینیش دەکرێت لە چەند رۆژی داهاتوودا
پرۆسەی هەناردەکردنی نەوت لە کێڵگەکانەوە بەرەو بەندەری جیهان لە تورکیا بە
تەواوەتی دەست پێبکاتەوە.
لەگەڵ ئەوەشدا، سەرچاوەکە ئەوەی دووپات کردووەتەوە کە هەناردەکردنی
نەوتی خاوی عیراقی لە رێگەی کۆمپانیای نەوتی باکوورەوە لە کەرکوک بە هیچ جۆرێک
دەستی پێنەکردووەتەوە و وەک خۆی راگیراوە.
PM:08:28:04/03/2026
ئهم بابهته 116
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت