وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران: دەستی دۆستایەتی بۆسەرجەم وڵاتانی ناوچەکە درێژ دەکەین
وێستگەنیوز_
ئیسماعیل بەقایی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە لێدوانێکی
تایبەتدا بۆ کەناڵی عەرەبییە ئاشکرای کرد، کە لە ئێستادا ئەنجومەنی سەرکردایەتیی
کاتی کاروباری وڵات بەڕێوەدەبم، جەخت لەوەش دەکاتەوە کە تەنیا بنکە و
بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا دەکەینە ئامانج.
لە چەند لێدوانێکی بەپەلەدا، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری
ئیسلامیی ئێران رایگەیاند، کە دەستی دۆستایەتی بۆ سەرجەم وڵاتانی ناوچەکە درێژ
دەکەن و پەرۆشی ئاسایشی بەکۆمەڵن لە ناوچەکەدا.
وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەش کرد کە ئەوان تەنیا بنکە سەربازییەکان و ئەو
پێگانە دەپێکن کە هێزەکانی ئەمریکا لە ناوچەکەدا بەکاریان دەهێنن، و دەنگۆی
هێرشکردنە سەر سعودیەش بە تەنیا "تۆمەت" ناودەبات.
سەبارەت بە دۆخی ناوخۆییش، وەزارەتی دەرەوەی ئێران بۆ یەکەمجار
ئاشکرای کرد کە "ئەنجومەنی سەرکردایەتیی کاتی" کاروباری وڵاتی گرتووەتە
دەست، هاوکات دڵنیاییشی دا کە دۆخی ناوخۆ بە باشی بەڕێوەدەچێت و سەرجەم
دامەزراوەکان بەپێی یاسا کار دەکەن.
PM:04:49:04/03/2026
ئهم بابهته 132
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت