عه‌راقچی و بافڵ تاڵه‌بانی جه‌نگ و پێشهاته سه‌ربازییه‌كانی ئه‌م دواییانه‌ی ناوچه‌كه‌یان تاووتوێ كرد
وێستگه‌نیوز –
میدیای فه‌رمی یه‌كێتی رایگه‌یاند كه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران به ته‌له‌فۆن په‌یوه‌ندی به سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه‌وه كرد و جه‌نگ و پێشهاته سه‌ربازییه‌كانی ئه‌م دواییانه‌ی ناوچه‌كه‌یان تاووتوێ كرد.
ماڵپه‌ڕی فه‌رمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بڵاویكرده‌وه كه:
*بافڵ تاڵه‌بانی، سه‌رۆكی یه‌كێتی په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له عه‌باس عه‌راقچی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كۆماری ئیسلامیی ئێرانه‌وه پێگه‌یشت.
*له په‌یوه‌ندییه‌كه‌دا گفتوگۆ له‌باره‌ی جه‌نگ و پێشهاته سه‌ربازییه‌كانی ئه‌م دواییانه‌ی ناوچه‌كه كرا.
* بافڵ تاڵه‌بانی جه‌ختی له دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری ئاشتییانه بۆ كێشه‌كان و گه‌ڕانه‌وه بۆ گفتوگۆ كرده‌وه بۆ پاراستنی سه‌قامگیریی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و وتی، یه‌كێتی هه‌موو هه‌وڵه‌كانی له‌و چوارچێوه‌یه‌دایه.
*وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كۆماری ئیسلامیی ئێران سوپاسی سه‌رۆكی یه‌كێتی كرد له به‌رامبه‌ر رۆڵ و كاریگه‌ری له پاراستنی سه‌قامگیریی عیراق و هه‌رێمی كوردستان و به رێزه‌وه له پێگه‌ی ئاشتییانه‌ی یه‌كێتی له ناوچه‌كه رووانی و رایگه‌یاند كه له په‌یوه‌ندی به‌رده‌وامدا ده‌بین.
PM:03:33:04/03/2026
ئه‌م بابه‌ته 392
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت