قوباد تاڵه‌بانی له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانی سلێمانی كۆبووه‌وه بڕیاری گرتنه‌به‌ری هه‌ندێك رێوشوێن درا
وێستگه‌نیوز –
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانی سلێمانی كۆبووه‌وه و بڕیار له‌سه‌ر گرتنه‌به‌ری هه‌ندێك رێوشوێنی پێویست درا بۆ تێپه‌ڕاندنی ئه‌م قۆناغه.
به‌گوێره‌ی راگهندراوی نووسینگه‌كه‌ی، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا قوباد تاڵه‌بانی ده‌ستخۆشی له ئه‌نجومه‌نه كرد كه له ماوه‌كانی رابردوودا ئه‌ركه‌كانی خۆیان به باشی جێبه‌جێ كردووه و وتیشی: "چاوه‌ڕوانی كار و خزمه‌تی زیاتریان لێ ده‌كرێت".
جێگری سه‌رۆكوه‌زیران به ئاماژه‌دان به جه‌نگ و دۆخی ئاڵۆزی ناوچه‌كه و كاریگه‌رییه‌كانی له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه "نابێت ئه‌م دۆخه نه‌خوازراوه ساردمان بكاته‌وه له خزمه‌تكردنی هاوڵاتییان و به تایبه‌تیش جه‌ختیكرده‌وه نابێت به هیچ شێوه‌یه‌ك رێگه بدرێت كاروباری پڕۆژه‌كان په‌كی بكه‌وێت و پێویسته هه‌موو جۆره هاوكارییه‌ك و كارئاسانییه‌ك پێشكه‌ش به وه‌به‌رهێنه‌ران بكرێت".
هه‌روه‌ها داوایكرد كه‌رتی ته‌ندروستی به زووترین كات ئاماده‌كاری ته‌واو بكات بۆ هه‌موو حاڵه‌تێكی نه‌خوازراو.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بڕیار درا له هه‌موو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی و فه‌رمانگه‌كان ڕێوشوێنی تایبه‌ت بگیرێته‌به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی له‌كاتی راییكردنی كاروباری هاوڵاتییان رێگه به دروستبوونی قه‌ره‌باڵغی نه‌درێت.
PM:03:18:04/03/2026
ئه‌م بابه‌ته 388
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت