نێچیرڤان بارزانی و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا دۆخی ناوچه‌كه‌یان تاووتوێ كرد
وێستگه‌نیوز –
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه:
*دره‌نگانی شه‌وی رابردوو نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێم په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیی له ژۆن نوێل بارۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نساوه پێگه‌یشت.
*له په‌یوه‌ندییه‌كه‌دا، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا هاوسۆزی و پشتگیریی وڵاته‌كه‌ی بۆ هه‌رێمی كوردستان دووپات كرده‌وه له به‌رامبه‌ر ئه‌و هێرشانه‌ی ده‌كرێنه سه‌ر هه‌رێمی كوردستان.
*هه‌ردوولا په‌ره‌سه‌ندنه به‌رده‌وامه‌كانی ناوچه‌كه و ئاسۆكانی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانیان تاوتوێ كرد.
*هاوڕا بوون له‌سه‌ر به‌رده‌وامیی هاوئاهه‌نگیی نزیكی نێوانیان بۆ پاراستنی ئارامی و سه‌قامگیری.
*نێچیرڤان بارزانی سوپاسی پشتگیریی به‌رده‌وامی فه‌ره‌نسای بۆ هه‌رێمی كوردستان كرد.
*جه‌ختی له گرنگیی ڕۆڵی فه‌ره‌نسا و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له هێوركردنه‌وه‌ی ئاڵۆزییه‌كان و دوورخستنه‌وه‌ی ناوچه‌كه له مه‌ترسییه‌كانی شه‌ڕ كرده‌وه.
AM:10:08:04/03/2026
ئه‌م بابه‌ته 80
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت