سوپای پاسداران "كۆنتڕۆڵكردنی ته‌واوه‌تی" گه‌رووی هورمزی راگه‌یاند
وێستگه‌نیوز –
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه سوپای پاسدارانی ئێران كۆنترۆڵكردنی "ته‌واوه‌تی"ی گه‌رووی هورمز راگه‌یاند كه رێڕه‌وێكی ئاوی گرنگه بۆ بازرگانی جیهانی نه‌وت.
ئاژانسی هه‌واڵی ئێرانی فارس له زاری محه‌مه‌د ئه‌كبه‌رزاده، فه‌رمانده‌ی باڵای هێزی ده‌ریایی له سپای پاسداران بڵاویكرده‌وه، "ئێستا گه‌رووی هورمز له‌ژێر كۆنترۆڵی ته‌واوه‌تی هێزی ده‌ریایی سوپای پاسداراندایه".
رۆژی سێشه‌ممه دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایگه‌یاندبوو كه "ئه‌گه‌ر پێویست بكات"هێزی ده‌ریایی ئه‌مریكا توانای ئه‌وه‌ی هه‌یه كه‌شتییه نه‌وتهه‌ڵگره‌كان له گه‌رووی هورمزه‌وه بپارێزێت.
رۆژی دووشه‌ممه سوپای پاسدارانی ئێران له سێهه‌مین رۆژی هێرشه‌كانی ئه‌مریكا و ئیسرائیل بۆ سه‌ر وڵاته‌كه، هێرشی كرده سه‌ر كه‌شتییه‌كی نه‌وتهه‌ڵگر له گه‌رووی هورمز به پاساوی ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به ئه‌مریكاوه هه‌یه.
راشیگه‌یاند كه گه‌رووی هورمز كه ڕێڕه‌وێكی ئاوی گرنگه بۆ باركردنی نه‌وت و غاز، به هۆی هێرشه‌كانی ئه‌مریكا و ئیسرائیله‌وه ناپارێزراوه و داخراوه.
هاوكات راوێژكارێكی فه‌رمانده‌ی سوپای پاسدارانی ئێران وتی: "گه‌رووی هورمز داخراوه، هه‌ر كه‌شتییه‌ك هه‌وڵی تێپه‌ڕاندنی بدات، ده‌یكه‌ینه ئامانج".
جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه كه "هێڵه‌كانی نه‌وتی دوژمن ده‌كه‌ینه ئامانج و ڕێگه به هه‌نارده‌كردنی نه‌وت له ناوچه‌كه ناده‌ین".
AM:09:15:04/03/2026
ئه‌م بابه‌ته 400
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت