سبەی داهاتی نانەوتی هەرێم بۆ بە‌غدا دەنێردرێت


وێستگەنیوز-

وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی ناردنی داهاتی ناوخۆی هەرێم بۆ بەغدا راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.


ئەمشەو سێشەممە 3ی ئاداری 2026، وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "سبەی چوارشەممە 4ی ئاداری 2026، بڕی 120 ملیار دینار وەک داهاتی نانەوتی هەرێم بۆ مانگی شوبات بەشێوەی کاش دەخرێتە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق".

بە ناردنی داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا ئەگەر گرفتی دیکە نەیەتە پێش هەفتەی داهاتوو مووچەی مانگی دووی فەرمانبەرانی هەرێم لە بەغداوە دێت و دەست بە دابەشکردنی دەکرێت.


PM:08:40:03/03/2026


ئه‌م بابه‌ته 72 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو