بافڵ تاڵەبانی: دۆناڵد ترەمپ دەرفەتێکی پێشکەش کردووم بۆ تێگەیشتن لە ئامانجەکانی ئەمریکا
وێستگەنیوز-
ئەمڕۆ سێشەممە 3ی ئاداری 2026، بە ئامادەبوونی بافڵ تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، مەكتەبی سیاسیی كۆبووەوە و لە کۆبوونەوەکەدا چەند تەوەرێکی سەرەکی خرانە بەرباس و گفتوگۆکردن.
بەپێی راگەیەندراوێ مەکتەبی سیاسیی یەکێتی بێت لە کۆبوونەوەکەدا، بافڵ تاڵەبانی، بەرچاو ڕوونییەکی تەواویدا لەسەر کۆبوونەوەی لەگەڵ تۆم باراک، نێردەی تایبەتی سەرۆک ترەمپ و مەزڵوم عەبدی، کە تیایدا گفتوگۆکرا لەهەمبەر مسۆگەرکردنی سوریایەکی دەستووری، کە مافی تەواوی پێکهاتەکانی تێدا پارێزراوبێت و جەخت لەجێبەجێكردنی رێككەوتنی 29ی كانوونی دووەمی نێوان سوریا و هێزەكانی سوریای دیموكرات كرایەوە.
ئەوەشخراوەتەڕوو، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بریتیبوو، لە جەنگ و ڕووبەڕووبوونەوە و گرژییە ئەمنییەکان، یەکێتی پێیوایە، کە باشترین چارەسەر گەڕانەوەیە بۆ سەر مێزی گفتوگۆ و چارەسەرکردنی پرسەکان بە لێکتێگەشتن و دایەلۆگ و ئەولەویەت لای یەکێتی پاراستنی سەر و ماڵی هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان و سەروەری خاکی عێڕاقە، بافڵ ئاماژەی بەوەدا، "یەکێتی ئامادەیە هەموو پەیوەندیە فراوان و کاریگەرەکانی بخاتە گەر لە پێناوی ئاشتی و ئارامی و گەشەسەند بۆ عیراق بە تایبەت و ناوچەکە بە گشتی".
هەروەها تەوەرێکی گرنگی دیکەی کۆبوونەوەکە، ناوەرۆکی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی سەرۆک ترەمپ و سەرۆک بافڵ بوو، کە تیایدا سەرۆک ترەمپ بەرچاو ڕوونیداوە لە ئامانجەکانی ئەمەریکا لەم جەنگەدا.
هەروەها سوپاسی رۆڵی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی کرد لە عێراقدا. لە کۆبوونەوەکەدا بافڵ تاڵەبانی ئاماژەی بەوەدا، "دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا دەرفەتێکی پێشکەش کرد بۆ تێگەیشتن لە ئامانجەکانی ئەمریکا و گفتوگۆکردن لەسەر پشتگیری هاوبەش بۆ بنیاتنانی هاوبەشییەکی بەهێزی لە نێوان ئەمریکا و عێراق".
PM:06:47:03/03/2026
ئهم بابهته 3036
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت