فراكسیۆنی یه‌كگرتوو: ده‌بوو حكومه‌ت له‌م ساته هه‌ستیاره‌دا له خه‌می هاوڵاتیاندا بووایه تا كۆمپانیاكان
وێستگه‌نیوز –
فراكسیۆنی یه‌كگرتووی ئیسلامی له‌په‌رله‌مانی كوردستان راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و تیایدا هاتووه:
*له‌م كات و ساته‌ی كه ناوچه‌كه به بارودۆخێكی سه‌ختدا تێده‌په‌ڕێت و هاوڵاتیان به ده‌ست بێ مووچه‌یی و چه‌ندین گرفته‌وه گیرۆده‌بوون، سه‌رباری ئه‌وه‌ش كه‌می كاره‌با گرفتی بۆ هاوڵاتیانی هه‌رێم دروست كردووه.
*له‌م ساته‌وه‌خته هه‌ستیاره‌دا حكومه‌تی ھه‌رێم به هیچ شێوه‌یه‌ك به‌دوای چاره‌سه‌ری گرفته‌كان ناچێت و بێخه‌مه له‌ئاستیاندا و به كێشه‌ی خۆی نازانێت.
*ده‌بوو ئێستا حكومه‌تی ھه‌رێم كه نرخی كاره‌بای به نایاسایی و له‌سه‌ر گیرفانی هاوڵاتیان به‌رزكرده‌وه بۆ ئاستێك كه له‌گه‌ڵ داهات و بژێویاندا ناگونجێت؛ به دوای چاره‌سه‌ری به په‌له بگه‌ڕایه.
*له ئێستادا كه دانه غاز به هۆی ڕاگرتنی كاره‌كانی به مه‌به‌ستی سه‌لامه‌تی كارمه‌ندانه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی غاز كه‌می كردووه، حكومه‌تی ھه‌رێم نایه‌وێت بۆ به‌رژه‌وه‌ندی هاوڵاتیان ده‌ست ببات بۆ هه‌ندێ ڕێكاری پێویست. له‌وانه: به‌شێك له وێستگه‌كانی سلێمانی و هه‌ولێر به هه‌ردوو (غاز و دیزڵ) ئیش ده‌كه‌ن ، ده‌توانێت له ئێستادا كه غاز به‌رهه‌م هێنانی كه‌م بوه‌ته‌وه، دیزڵ بۆ ئه‌و وێستگانه دابین بكات. و به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با زیاد بكات. یان دیزڵ بۆ موه‌لیده ئه‌هلیه‌كان دابین بكات بۆ پێدانی كاره‌با به نرخی گونجاو تا تێپه‌ڕاندنی ئه‌م بارودۆخه.
*له لایهكیترهوه به‌شێكی هاوڵاتیان كاره‌بایان بڕاوه به هۆی پێنه‌دانی پاره‌ی كاره‌با، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی پێچه‌وانه‌ی یاسایه.
*له‌هه‌مان كاتدا هاوڵاتیان له ئێستادا به هۆی وه‌ستانی ئیپسوڵه و له‌كاركه‌وتنی ناتوانن پاره بده‌ن و كاره‌بای هاوڵاتیان به كوژاوهیی ماوه‌ته‌وه، كه ده‌بوو حكومه‌ت له‌م ساته هه‌ستیاره‌دا له خه‌می هاوڵاتیاندا بووایه تا كۆمپانیاكان و كاره‌بای ئه‌و هاوڵاتیانه‌شی بگه‌ڕاندایه‌ته‌وه تا دوای چاككبوونی بارودۆخ و كاره‌بای هیچ ماڵێك به هۆی پێنه‌دانی پاره‌ی كاره‌با نه‌بڕایه.
PM:10:18:02/03/2026
ئه‌م بابه‌ته 324
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت