وه‌زیری ته‌ندروستی هه‌رێم په‌یامێك ئاراسته‌ی هاوڵاتیان ده‌كات
وێستگه‌نیوز –
د.سامان به‌رزنجی، وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له په‌یامێكدا رایگه‌یاند:
*ئاماده‌كاری كراوه بۆ هه‌ر پێشهاتێك و ئه‌گه‌رێكی نه‌خوازراو.
* هاوڵاتیان دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه، له كه‌رتی گشتی و تایبه‌ت، بڕێكی باشی ده‌رمان و پێداویستی پزیشكی له كۆمپانیاكان و كۆگاكان هه‌یه پێویست به دڵه‌ڕاوكێ ناكات.
* پێویست ناكات هاوڵاتیان بڕی زیاتر له پێویست ده‌رمان بكڕن بۆ هه‌ڵگرتن، ته‌نها ژه‌مه‌كانی بڕیاردراو به‌و بڕه‌ی له‌لایه‌ن پزیشكی چاره‌سه‌ر دیاریكراوه به‌سه بۆ دابینكردن.
*هیچ ده‌رمان و پێداویستی پزیشكی گران نه‌بووه، پێویسته هاوڵاتیان له‌كاتی كڕینی ده‌رمان و پێداویستی، پاره‌ی زیاتر له‌و نرخه نه‌ده‌ن كه له‌سه‌ر ستیكه‌ری حكومه‌ت دیاریكراوه.
* هه‌وڵ و ڕێكاری زیاتر ده‌گیرێته به‌ر بۆ دابینكردنی زیاتری ده‌رمان و پێداویستی پزیشكی پێویست بۆ نه‌خۆشخانه‌كان و فریاكه‌وتنه‌كان و هۆڵه‌كانی نه‌شته‌رگه‌ری و چاودێری چڕ وه‌ك به‌شێك له پلانی فریاگوزاری ئاماده‌كراو.
*له‌ڕێگه‌ی پلانێكی فریاگوزاری خێرا، ڕه‌چاوی پێداویستی و جۆر و قه‌باره‌ی هه‌ر ڕوداوێك بۆ ئاماده‌كارییه‌كانی بواری ته‌ندروستی كراوه.
* پلان و ئاماده‌كاری تیمه‌كانی پزیشكی گه‌ڕۆك، تیمه‌كانی پزیشكی فریاكه‌وتن و تیمه‌كانی فریاگوزاری خێرا و ئه‌مبوڵانس كراوه له هه‌ر شوێنێكی ڕوداوو و پێشگه‌یشتن به نه‌خۆشخانه.
*سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی گشتی ته‌ندروستی ڕاسپێردراون بۆ ئاماده‌باشی پێشوازی فریاكه‌وتنه‌كان و ئێشكگری پزیشكان و كارمه‌ندان و به‌رده‌ستبوونی ده‌رمان و پێداویستی پزیشكی پێویست.
* له‌كاتی پێویستی فریاكه‌وتن، هاوڵاتیان ده‌توانن په‌یوه‌ندی به ژماره 122ی ئه‌مبوڵانس بكه‌ن.، له‌كاتی به‌دیكردنی هه‌ر سه‌رپێچی و كه‌مته‌رخه‌میه‌ك ده‌توانن په‌یوه‌ندی به هێڵه گه‌رمه‌كان و سندوقی سكاڵاكان بكه‌ن.
PM:07:29:02/03/2026
ئه‌م بابه‌ته 432
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت