عه‌لی باپیر: خامنه‌یی به ناحه‌ق كوژرا
وێستگه‌نیوز –
عه‌لی باپیر سه‌رۆكی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری كوردستان له پرسه‌نامه‌یه‌كدا بۆ به‌رپرسانی كۆماری ئیسلامی و خه‌ڵكی ئێران رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌ده‌ستدانی عه‌لی خامنه‌یی له‌م هه‌لومه‌رجه‌دا كه‌لێنێكی گه‌وره‌ی دروستكردوه.
عه‌لی باپیر سه‌رۆكی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری كوردستان له‌په‌یامێكدا رایگه‌یاند كه:
*خه‌ڵكی مسوڵمانی ئێران به‌گشتی و به‌رپرسانی كۆماری ئیسلامی به‌تایبه‌ت، به بۆنه‌ی به‌ناحه‌ق كوژرانی عه‌لی خامه‌نه‌یی ڕابه‌ری كۆماری ئیسلامییه‌وه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئه‌مریكا و زایۆنییه‌وه، سه‌ره‌خۆشیتان لێ ده‌كه‌ین.
*له خوای میهره‌بان داواكارین لێی خۆشبێت و به به‌هه‌شتی شاد بكات و سه‌بوری و ئارامیش به‌سه‌ر دڵ و ده‌رونی هه‌مو لایه‌كتاندا بڕێژێت.
*بێگومان له‌ده‌ستدانی ئه‌و كه‌سایه‌تییه له‌م هه‌لومه‌رجه‌دا كه‌لێنێكی گه‌وره‌ی دروستكردووه، چونكه ئه‌و جۆره كه‌سانه كلیلی چاره‌سه‌ر و گه‌یشتنن به ده‌سته‌به‌ری ئاشتی و ئارامی.
*هیوادارم به هه‌وڵ و هیمه‌تی هه‌مو لایه‌كتان ئه‌و كه‌لێنه به‌زوویی پڕ بكه‌نه‌وه، ئه‌وانه‌ش كه چاویان له سته‌م و ده‌ستدرێژی و خۆسه‌پاندنه به‌دڵنیایی سه‌رئه‌نجامی دونیا و قیامه‌تیان په‌شیمانییه.
ماوه‌ی سێ رۆژه هێرشی هاوبه‌شی ئه‌مریكا و ئیسرائیل بۆ سه‌ر ئێران ده‌ستێكردوه و عه‌لی خامنه‌یی، ڕێبه‌ری باڵای ئێران و ده‌یان سه‌ركرده‌ی سیاسی و سه‌ربازی ئه‌و وڵاته كوژراون، ئێرانیش له‌ماوه‌ی دو رۆژدا هێرش ده‌كات سه‌ر ئیسرائیل و بنكه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكا له‌ناوچه‌كه‌دا كه به‌شێكیان ده‌كه‌ونه وڵاتانی كه‌نداوه‌وه.
PM:07:06:02/03/2026
ئه‌م بابه‌ته 360
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت