کەشناسیی هەرێم: لە هەندێک ناوچە تاوە باران دەبارێت و پلەکانی گەرما دادەبەزن


وێستگەنیوز-

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رەوشی کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە.


کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "ئەمڕۆ دووشەممە 2ی ئاداری 2026، ئاسمان بەگشتی هەورو نیمچە هەوردەبێت و لە کاتەکانی نیوەڕۆ تاوەکو ئێوارە ئەگەری کەمێک دابارینی نمە باران لە ناوچەکانی رۆژهەڵاتی هەرێم پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی سەربەخۆی راپەرین دەبێت، هەروەها بەفرێکی کەم لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانی ئەم ناوچانە دەبارێت و ئەگەری تاوە باران و بروسکە لە ناوچەکانی باکووری رۆژهەلاتی شاری هەولێر و باشووری پارێزگای سلێمانی و هەندێ لە ناوچەکانی پارێزگای کەرکوک هەیە، پاشان بۆ کاتەکانی ئێوارە کەشەکە ئاسایی دەبێتەوە ئاسمان بۆ ساماڵ دەگۆڕێت، هەروەها پلەکانی گەرما نزم دەبێتەوە بە ( 3 – 5 ) پلە بەراوورد بە تۆمارکراوی دوێنێ و پلەکانی گەرما لەزۆربەی ناوچە شاخاوییە بەرزەکان و ناوچەکانی رۆژهەڵاتی هەرێم بۆ ژێر سفری سیلیزی نزم دەبێتەوە لەکاتەکانی درەنگانی شەو".

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمرۆ:

هەولێر 12 پلەی سیلیزی
پیرمام 7 پلەی سیلیزی
سۆران 6 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران -2 پلەی سیلیزی
سلێمانی 8 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ 9 پلەی سیلیزی
دهۆک 10 پلەی سیلیزی
زاخۆ 11 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 9 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 13 پلەی سیلیزی

ئاماژە بەوەکراوە، "سبەى سێشەممە 3ی ئاداری 2026، ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما بە گشتی بەرزتر دەبێت بە (1 – 3) پلە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ".

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر 14 پلەی سیلیزی
پیرمام 10 پلەی سیلیزی
سۆران 9 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران -1 پلەی سیلیزی
سلێمانی 10 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ 12 پلەی سیلیزی
دهۆک 11 پلەی سیلیزی
زاخۆ 12 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 11 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 16 پلەی سیلیزی


AM:11:30:02/03/2026


ئه‌م بابه‌ته 72 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت