وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه سه‌باره‌ت به هێرشكردنه‌سه‌ر باره‌گای فیرقه‌ی 11 داواكارییه‌ك ئاراسته‌ی سودانی ده‌كات
وێستگه‌نیوز –
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی كوردستان سه‌باره‌ت به هێرشكردنه‌سه‌ر باره‌گای فیرقه‌ی 11 رایگه‌یاند كه "به‌رده‌وامیدان به‌م كرده‌وه تیرۆرستیانه بێ وه‌ڵام نابێت"، داواش له سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ده‌كات سنورێك بۆ ئه‌م ده‌ستدرێژی و كرده دوور له‌یاساییانه دابنێت.
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و تیایدا هاتووه:
*ئێواره‌ی رۆژی 1ی ئازاری 2026 باره‌گای فیرقه‌ی 11ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له ده‌ورووبه‌ری ناحیه‌ی دێگه‌ڵه، له ڕێگه‌ی فڕۆكه‌یه‌كی بێ فڕۆكه‌وانی بۆمبڕێژكراوه‌وه (دڕۆن) په‌لاماردراوه.
*ئه‌م په‌لاماره تێكده‌رانه هه‌وڵێكه بۆ زیاتر ئاڵۆزكردنی دۆخه‌كه و نانه‌وه‌ی پشێوی زیاتر.
*داوا له سودانی سه‌رۆكی حكومه‌تی عێراقی فیدراڵ و فه‌رمانده‌یی گشتی هێزهچهكدارهكان ده‌كه‌ین، سنورێك بۆ ئه‌م ده‌ستدرێژی و كرده دوور له‌یاساییانه دابنێت.
*به‌رپرسیارانی ئه‌م كرده‌وه‌یه رووبه‌ڕووی لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی بكات.
*به‌رده‌وامیدان به‌م كرده‌وه تیرۆرستیانه بێ وه‌ڵام نابێت.
AM:12:21:02/03/2026
ئه‌م بابه‌ته 112
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت