بافڵ تاڵەبانی: بەداخەوەین بۆ شەهیدبوونی عەلی خامنەیی
وێستگەنیوز-
ئەمڕۆ یەکشەممە 1ی ئاداری 2026، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پەیامێکی بۆ کوژرانی عەلی خامنەیی، رێبەری باڵای ئێران بڵاوکردەوە.
بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پەیامێکدا رایگەیاند، "بەداخەوەین بۆ شەهیدبوونی ئایەتوڵا عەلی خامنەیی، رابەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران و سەرکردەی دیاری جیهانیی ئیسلامی".
ئاماژە بەوەدەکات، "بۆ ئەم ماتەمە پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆمان ئاڕاستەی گەلی ئێران و کەسوکاری بەڕێزیان دەکەین".
دەشڵێت، "لەم دەرفەتەدا داوا لە جیهان دەکەین هەوڵەکانیان یەکبخەن بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان و گەڕانەوە بۆ دیالۆگ و لێکتێگەیشتنەکان کە تاکە رێگای سەقامگیرییە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست".
PM:02:33:01/03/2026
ئهم بابهته 180
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت