بافڵ تاڵەبانی: هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان جارێکی دیکە رووبەڕووی مەترسییەکی گەورە بووینەتەوە
وێستگەنیوز-
بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پەیامێکی لەبارەی هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران بڵاوکردەوە.
لە پەیامەکەدا بافڵ تاڵەبانی رایگەیاند، "هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان جارێکی دیکە رووبەڕووی مەترسییەکی گەورە بووینەتەوە، وەک هەمیشە، دڵنیام کە ئێوە بە بەهێزی، خۆڕاگر و یەکگرتوویی دەمێننەوە".
ئاماژەی بەوەکرد، "لە پێناو ئەم یەکگرتن و یەکڕیزییە گرنگ و پێویستە، لە پەیوەندیی بەردەوامداین لەگەڵ هەموو لایەنە عیراقی و کوردییەکان، بەتایبەتی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ ئەوەی هەموو توانایەکمان بخەینەگەڕ بۆ بەرگریکردن و پاراستنی خەڵکی هەرێمی کوردستان و عیراق لەم مەترسییە".
AM:01:52:01/03/2026
ئهم بابهته 100
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت