شاسوار عەبدوالواحید: ئێستاش پارتی و یەکێتی بەرپرسیارن لە خراپی حوکمڕانی هەرێم
وێستگەنیوز-
ئەمڕۆ شەممە 28ی شوباتی 2026، شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ دیدارێکی لەگەڵ رۆژنامەنووسان ئەنجامدا.
لەمیانەی دیدارەکەیدا شاسوار عەبدولواحید رایگەیاند، "لە کۆبوونەوەشدا لەگەڵ یەکێتی وتومە، ئێستاش پارتی و یەکێتی بەرپرسیارن لە خراپی حوکمڕانی هەرێم".
باسی لەوەشکرد، "ساڵێک پێش دەستگیرکردنم هەمان پرۆژەی ئێستام بۆ یەکێتی و لایەنەکانی دیکە خستەڕوو".
جەختی لەوەشکردەوە، تاوەکو نەچینە ناو حکومەت و دەنگ نەیەن بە حکومەت ئێمە بە هێزێکی ئۆپۆزسیۆن دەمێنینەوە.
بەشێک لە قسەکانی شاسوار عەبدولواحید:
-ئێمە فشار دەکەین بۆ باشترکردنی حوکمڕانی، پارتی و یەکێتی بە قسەمان نەکەن دەکشینەوە.
-بۆیە بە داوای پارتی رازی نەبووین هاوسەنگی هێز زیاتر تێکدەچوو، گرفتەکانیش چارەسەر نەدەبوو.
-پێکنەهێنانی حکومەتی هەرێمی کوردستان زیانی زۆری بۆ هەرێمی کوردستان هەبووە.
-حوکمڕانی باشمان هەبێت خەڵک خۆی بەرگریی لێدەکات.
-ئەگەر لە زیندان رێککەوتنم بکردایە ماوەی سزادانەکەم تەواو نەدەکرد.
-هەر لایەنێک لەگەڵ پرۆژەکەی نەوەی نوێ و یەکێتی نەکات پشتگیری پارتی و مەسرور بارزانی دەکات.
-بافڵ تاڵەبانی داوای لێکردین لە کۆبوونەوە لەگەڵ هەڵوێست و گۆڕان بەشداری بکەین.
-هەرگیز بە نهێنی لەگەڵ ماڵی بارزانی و تاڵەبانی کۆبوونەوەم نەکردووە.
-زیادکردنی دەنگی پارتی و یەکێتی لەکاتی نەدانی مووچە بۆ ملیۆنێک و 700 هەزار جێگەی باوەڕ نییە.
-لە هەڵبژاردنی داهاتوودا رێگە نادەین پارتی و یەکێتی ساختەکاری بکەن.
-بافڵ تاڵەبانی پێی وتم ئێمە دەتوانین جارێک فێڵتان لێبکەین، بۆیە فێڵتان لێناکەین.
-یەکێتی هەر کۆبوونەوەیەک لەگەڵ پارتی ئەنجام بدات بە ئاگاداری نەوەی نوێ دەبێت.
-بە یەکێتیمان وتوە تا واژۆکردنی رێککەوتنەکە بەشدارنابین لەگەڵتان لە کۆبوونەوەی لایەنەکان.
-پارە و داهات و نەوت و بڕیارە قورسەکان بەدەستی پارتییە و یەکێتیش قبووڵی کردووە.
-پارتی بۆ باشترکردنی ژیانی خەڵک بە داواکارییەکانی نەوەی نوێ و یەکێتی رازیی ببێت بۆ خۆی باشە.
-یەکێتی بەڵێنی داوە تەواوی خاڵەکانی نەوەی نوێ جێبەجێ بکات.
-بەپێی رێککەوتنەکەمان دەبێت پارەی کارەبا کەمبکرێتەوە و گرفتی مووچە چارەسەر بکرێت.
-لە هەڵبژاردنی داهاتوودا نەوەی نوێ بە تەنها بەشداری دەکات و لەگەڵ هیچ لایەنێک بەشداری ناکات.
-پارتی دژی نەوەی نوێ نییە بچێتە حکومەتی، بەڵام دژی هاوسەنگی هێزە.
-سەردانم بۆ لای لایەنە سیاسییەکانی عێراق پەیوەندی بە گەڕانەوەم بووە بۆ گۆڕەپانی سیاسی.
-بەهۆی دامەزراندنی ئێن ئاڕتییەوە لە ساڵی 2011 هیچ پرۆژەیەکمان نەدراوەتێ.
PM:10:17:28/02/2026
ئهم بابهته 112
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت