نزیکەی 200 عومرەکاری کوردستان لە مەدینە گیریانخواردووە


وێستگەنیوز-

نزیکەی 200 عومرەکاری کورد لە فڕۆکەخانەی شاری مەدینەی سعودیە گیریانخواردووە و ناتوانن بگەڕێنەوە هەرێمی کوردستان.

کاروان ستونی، وتەبێژی حەج و عومرەی کوردستان رایگەیاند، "بەهۆی داخستنی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر، نزیکەی 200 عومرەکاری کورد لە فڕۆکەخانەی مەدینە لە وڵاتی سعودیە گیریانخواردوون و نەتوانراوە گەشتەکانیان ئەنجام بدرێت"

ئاماژەی بەوەشدا، "هەوڵەکان چڕکراونەتەوە بۆ ئەوەی ئەو عومرەکارانە بە رێگەی وشکانی بگوازرێنەوە بۆ هەرێمی کوردستان".


PM:06:53:28/02/2026


ئه‌م بابه‌ته 116 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو