بە درۆن هێرشکرایە سەر کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر


ویستگەنیوز_

سەرچاوەیەکی باڵا لە هەولێر ئاشکرای کرد، هێرش کرایە سەر کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر و ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرزی بەریتانیش دەڵێت، هێرشەکە بە مووشەک بووە.

هەروەها بە پێی چەند ڤیدیۆیەک کە لە میدیاکان بڵاوکرایەوە هێڵێکی دووکەڵ لە چەند ناوچەیەکی ئاسمانی هەولێر دەبیندرێت و لە ڤیدیۆیەکی دیکەدا دەردەکەوێت، تەنێک بە ئاگرەوە دەکەوێتە خوارەوە.

هەروەها رۆیتەرز بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ شەممە بە مووشەک هێرش کرایە سەر بنکەی سەربازیی ئەمریکا لە بەغداد.

ئەمەش لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ جەنگی ئەمریکا و ئیسرائیل بەرامبەر ئێران دەستیپێکرد. ئێران رایگەیاند، پێگە سەربازییەکانی ئەمریکای لە چەند وڵاتێکی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست کردووەتەوە ئامانج.


PM:02:24:28/02/2026


ئه‌م بابه‌ته 148 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو