عه‌لی حه‌مه ساڵح: عێراق و هه‌رێمی كوردستان له به‌رده‌م هه‌فته‌یه‌كی قورس و هه‌ستیاردان
وێستگه‌نیوز –
عه‌لی حه‌مه ساڵح بڕیارده‌ری ره‌وتی هه‌ڵوێستی نیشتمانی له په‌یامێكدا:
*زۆر به‌ڕوونی ئه‌مریكیه‌كان به مالیكیان وتوه: هه‌تا (سێ شه‌م) بكشێته‌وه، ئه‌گه‌ر نه‌كشێته‌وه… سزا له‌ڕێگایه‌وه (32كه‌س) له عێراق ده‌گرێته‌وه، جگه له سزای دارایی بۆ عێراق…
*نوری مالیكی به‌ڕوونی ، وتوویه‌تی: كشانه‌وه‌م ته‌نیا به بڕیاری چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیه..
*ئایا چی ده‌كه‌ن!
*بۆ ئه‌م شه‌ڕه‌ی ئهمریكاو ئیسرائیل له‌گه‌ڵ ئێران… ئامانجیان گۆڕینی نیزامی حوكمه له ئێران؛ ئایا كاردانه‌وه‌كانی ئێران چی ده‌بێت ؟ …
*كاتژمێره‌كانی ئاینده ده‌رده‌كه‌وێت، هێزه نزیكه‌كانی ئێران ده‌بنه به‌شێك له‌شه‌ڕه‌كه یان بێده‌نگ ده‌بن؟ گه‌روی هورمز داده‌خرێت! ئامانجه‌كان ئێران كوێ ده‌بن…
*گه‌روی هورمز بۆری هه‌ناسه‌ی عێراقن!
*گۆڕینی نیزامی حوكم له ئێران به موشه‌ك ڕونادات، ئایا هێزی وشكانی ده‌توانن بچنه ئێران، ئه‌مه‌ش زۆر قورسه، ئایا هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه له نێو خۆدا ڕوده‌دات؛ ئه‌وه‌ش سه‌ره‌تای شه‌ڕێكی درێژی ئه‌هلیه.
*ئێرانێكی فره نه‌ته‌وه‌و ئاین و مه‌زهه‌ب… به‌ره‌و ئاڵۆزی بچێت؛ كۆنتڕۆلكردن ئێجگار قورس ده‌بێت، سه‌دان گروپی چه‌كداری جیاواز دروستده‌بێت، هه‌رێمی كوردستان و عێراقیش بێبه‌ش نابن له زیان ..
PM:12:26:28/02/2026
ئه‌م بابه‌ته 700
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت