مەسرور بارزانی لیژنەیەکی بۆ پشتیوانی لە بەرهەمی ناوخۆیی مریشک و سەلامەتی هاووڵاتییان پێکهێنا
وێستگەنیوز_
بە بڕیاری سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، لیژنەیەک لە لایەنە پەیوەندیدارەکان بۆ پشتیوانی و سەلامەتی بەرهەمی ناوخۆیی مریشک و سەلامەتیی هاووڵاتییان پێکهێنرا. لیژنەکە بەزووترین کات دەست بەکاری خۆیان دەکەن و لەپێناو پاراستنی سەلامەتیی هاووڵاتییان و بەرهەمی ناوخۆ، بە وردی لێکۆڵینەوە لەو بابەتە دەکەن و لێدان لە بەرهەمی ناوخۆیی جێگای قبوڵ نییە.
سەرۆکوەزیران جەختی کردووەتەوە کە حکومەتی هەرێمی کوردستان پاڵپشتیی تەواو لە بەروبووم و بەرهەمی ناوخۆیی دەکات، لە هەمان کاتدا پاراستنی سەلامەتیی هاووڵاتیان و ئاسایشی ئابووری، ئەرکی لەپێشینەی حکومەتە و چاوپۆشی لە هیچ سەرپێچییەک ناکرێت
PM:08:00:27/02/2026
ئهم بابهته 124
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت