یەکێتی مامۆستایان: هیچ مامۆستایەکی گرێبەست لە لایەن حکومەتەوە لانابرێت


وێستگەنیوز_

سەرۆکی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان رایگەیاند، هەموو مامۆستایانی گرێبەست لە کارەکانیان بەردەوام دەبن و گرێبەستیان نوێ دەکرێتەوەو بەڕێوەبەری پەروەردەی سلێمانییش دەڵێت، نوێکردنەوەی گرێبەستی مامۆستایانیان تەواو کردووە.

ئەمڕۆ هەینی 27-2-2026 ئەحمەد گەرمیانی، سەرۆکی یەکێتیی مامۆستایانی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکیدا وتی، "هیچ مامۆستایەکی گرێبەست لەلایەن حکومەتەوە لانابرێت و لانەبراوە، مەگەر خۆی دەستبەرداری کارەکەی ببێت".

ناوبراو ئاماژەی بەوەشدا، "ئەوانەی گرێبەستیان نوێ نەکرابێتەوە تاوەکو ئەمڕۆ، دواتر بۆیان نوێ دەکرێتەوە و لەکارەکانیان بەردەوام دەبن."

هەر ئەمڕۆ هەینی، نەژاد عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی پەیوەست بەم پرسە وتی، "بێ کێشە گرێبەستی هەموو مامۆستایانی گرێبەستمان نوێ کردوونەتەوە و بەردەوامن لە ئەرکەکانیان".

ئەمەش لە کاتیکدایە، لە هەرێمی کوردستان زیاتر لە 60 هەزار مووچەخۆری گرێبەست هەن، کە زۆرینەیان مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتەکانی پەروەردە و خوێندنی باڵان و مووچەیان لەسەر داهاتی نێوخۆی هەرێمی کوردستانە.


PM:07:46:27/02/2026


ئه‌م بابه‌ته 84 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو