کەشناسیی هەرێم: بارینی بەفر و باران بەردەوام دەبێت
وێستگەنیوز-
بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان رەوشی کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە.
کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "ئەمڕۆ هەینی 27ی شوباتی 2026، ئاسمان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت، لە سنووری پارێزگای هەولێر و کەرکوک نمە باران و بارانی مامناوەند بە پچڕپچڕی دەبارێت، بەڵام لە ناوچەکانی تری هەرێم ( پارێزگای دهۆک و سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکانی زاخۆ و سۆران و ڕاپەڕین و گەرمیان) ڕێژەی دابارین زیاتر دەبێت بارانی مامناوەند لە زۆربەی ئەو ناوچانە تا کاتەکانی شەو بەردەوامی دەبێت، هەروەها پێشبینی دەکرێت هەندێک کات بارانبارین بە شێوەی لێزمە باران و هەورە تریشقە بێت، هەروەها لە ناوچە شاخاوییەکان بەفر بارین دەبێت و پلەکانی گەرماش بە نزیکی 2 تا 4 پلە نزم دەبێتەوە و لە ناوچە شاخاوییەکان (5 - 7) پلە نزمتر دەبێت لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ".
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمرۆ:
هەولێر 14 پلەی سیلیزی
پیرمام 6 پلەی سیلیزی
سۆران 10 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران 2 پلەی سیلیزی
سلێمانی 13 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ 13 پلەی سیلیزی
دهۆک 8 پلەی سیلیزی
زاخۆ 8 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 15 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 19 پلەی سیلیزی
ئاماژە بەوەکراوە، "سبەى شەممە 28ی شوباتی 2026، ئاسمان لە نێوان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت نمە باران و بارانی مامناوەند بە پچڕپچڕی لە سنوری پارێزگای دهۆک و ئیدارەی سۆران دەبارێت و ئەگەری بارینی بەفرێکی کەم لە ناوچە شاخاوییەکانی باکوور هەیە، هەروەها پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ".
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر 15 پلەی سیلیزی
پیرمام 8 پلەی سیلیزی
سۆران 10 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران 1 پلەی سیلیزی
سلێمانی 13 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ 15 پلەی سیلیزی
دهۆک 8 پلەی سیلیزی
زاخۆ 9 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 15 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 20 پلەی سیلیزی
AM:10:37:27/02/2026
ئهم بابهته 468
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت