ئەمڕۆ نوێترین پەیامی ئۆجەلان بڵاودەکرێتەوە
وێستگەنیوز-
بڕیارە ئەمڕۆ هەینی 27ی شوباتی 2026، لە ساڵڕۆژی بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیکدا، پەیامێکی نوێی عەبدوڵڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانیکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان لەلایەن دەم پارتییەوە لە ئەنقەرە بڵاوبکرێتەوە.
پارتی یەکسانیی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) ئامادەکارییەکانی بۆ کۆنگرە رۆژنامەنووسییەکەی سەبارەت بە بڵاوکردنەوەی نوێترین پەیامی عەبدوڵڵا ئۆجەلان لە ساڵڕۆژی بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک تەواوکردووە.
پەیامەکە کاتژمێر 11:00ی پێش نیوەڕۆ لە هۆڵی یەڵماز گونەی بە شێوەی راستەوخۆ دەخوێندرێتەوە بە ئامادەبوونی 150 رۆژنامەنووسی ناوخۆیی و بیانی.
AM:10:22:27/02/2026
ئهم بابهته 200
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت