"ده‌سه‌ڵاته‌كانی فه‌رمانده‌یی ده‌ڤه‌ره‌كانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه واژۆكرا"
وێستگه‌نیوز –
وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه سه‌رۆك وه‌زیران ده‌سه‌ڵاته‌كانی فه‌رمانده‌یی ده‌ڤه‌ره‌كانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی واژۆكرد كه خواستێكی هاوپه‌یمانان و پێكهاته‌كانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌و ڕێكه‌وتنی ستراتیژی بوو بۆ یه‌كخستنه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه.
پێشه‌وا هه‌ورامانی وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا:
*له‌چوارچێوه‌ی هه‌وڵه‌كانی چاكسازی له هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان كه كارنامه‌ی كابینه‌ی نۆ بووه، سه‌رۆك وه‌زیران مه‌سرور بارزانی واژۆی له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی(كارگێڕی، دارایی، یاسایی، په‌یوه‌ندییه‌كان)ی فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی ده‌ڤه‌ره‌كانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه كرد.
*له‌چوارچێوه‌ی ڕێكخستن و یه‌كخستنه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ئه‌مڕۆ سه‌رۆك وه‌زیران مه‌سرور بارزانی ده‌سه‌ڵاته‌كانی فه‌رمانده‌یی ده‌ڤه‌ره‌كانی واژۆكرد.
*ئه‌مه خواستێكی هاوپه‌یمانان و پێكهاته‌كانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌و ڕێكه‌وتنی ستراتیژی بوو بۆ یه‌كخستنه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له‌م پڕۆسه‌یه‌دا هه‌وڵی زۆرییان داوه‌و كارییان بۆیكردووه.
*مه‌سرور بارزانی پاڵپشتی به‌رده‌وامی ئه‌وه‌یكردووه هه‌رێمی كوردستان خاوه‌نی یه‌ك هێزی پێشمه‌رگه‌ی یه‌كگرتووبێت.
*له‌م پێناوه‌شدا هه‌وڵ و پاڵپشتی به‌رده‌وامی هه‌بووه، ئه‌م بڕیاره‌ی ئه‌مڕۆش واژۆكرا له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و هه‌وڵانه‌دایه.
PM:09:09:26/02/2026
ئه‌م بابه‌ته 360
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت